وانه له چه‌ند سیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌وه
وانه له چه‌ند سیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌وه
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: خالد حسن
‘پرسیار: بۆچی خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا (فلينظر الإنسان الى طعامه) فه‌رمانمان پێده‌كات، كه‌بیرله‌خواردنه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه؟
وه‌ڵام: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووین بیر له هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌م ئایه‌ته‌دا له خواردنه‌كه‌مان ،چونكه به‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ندێك له سیفاته‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌زانین.
پرسیار: ئه‌و سیفاتانه‌ی خوای گه‌وره كامانه‌ن،كه به‌هۆی بیركردنه‌وه‌وه له خواردنه‌كه‌مانه‌وه ده‌یانزانین ؟
وه‌ڵام:
1-سیفه‌تی ڕۆزیبه‌خش (الرزاق):-
خوای گه‌وره ئه‌و زاته‌یه كه رۆزی ده‌به‌خشیت به مرۆڤ له سكی دایكی‌دا ، كه نه دایك و نه باوك و نه ده‌وڵه‌ت و نه گه‌ل نه هیچ كه‌سێك ناتوانێت ڕۆزی ئه‌و كۆرپه‌یه له سكی دایكی‌دا بدات، به‌لام خوای ڕۆزیبه‌خش بۆری خۆراك ( ناوكه په‌تك ) له ناوكی كۆرپه‌له‌كه‌وه بۆ لاشه‌ی دایك بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ درێژ ده‌كاته‌وه هه‌تا خۆراكی پیا بڕوات. كاتێك له سكی دایكی‌دا دێته ده‌ره‌وه و ناوكی ده‌برڕێت ، خوای گه‌وره ڕێگایه‌كی تر بۆ بۆ خۆراك وه‌رگرتنی ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش ( ده‌م و سورێنچك و گه‌ده‌و ریخۆڵه ) ن. ئایا دایكت كۆتایی به بۆری خۆراكی ناوك هێناو ده‌می بۆ كردیته‌وه رێگای خواردن و كۆئه‌ندامی هه‌رسی بۆ پێكهێنایت ؟ یان باوكت ئه‌وه‌ی كرد؟ یان ده‌وڵه‌ت و گه‌ل به‌شداريیان له‌وه‌دا كرد ؟ پاش ئه‌وه‌ی له سكی دایكت ده‌رچوویت، كه نا‌توانیت خۆراك و به‌روبومی ڕووه‌ك و گۆشت و نان بخۆیت و رێگای په‌تی ناوكیشت بڕا ، ئایا خوای ڕۆزیبه‌خش به بێ رۆزی وازت لێ دێنێت ؟ بێگومان وازت لێ ناهێنێت، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی نوێت له مه‌مكی دایكت بۆ ده‌كاته‌وه, كه‌پێش له‌دایكبوونت به‌تاڵ بووه‌له‌شیر ,خوای ڕۆزیبه‌خش ڕێنمای كردیت كه مه‌مك بمژی بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی شیری تێدایه ده‌ری بێنیت , كه تۆ له‌و كاته‌دا هیچ شتێك نازانیت ئایا هیچ یه‌كێك یارمه‌تی دروستكردنی خواردنی تۆی دا له‌مه‌مكی دایكتدا؟ به‌ڵام ئه‌مه هه‌تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت, تاكه‌ی ده‌بێت پشت به‌دایكت ببه‌ستیت ؟ بێگومان برای ترت دێن ئه‌وانیش مه‌مكی دایكتیان ده‌وێت , پێویسته تۆ دوور كه‌ویته‌وه له دایكت تا براكه‌ی ترت بێت . كه‌واته پێویسته سه‌رچاوه‌یه‌كی تازه پێكبێت ,بۆیه پاشان ددانه‌كان (كه‌ڵبه,بڕه‌ر ,خرێ ,هاڕه‌ر) ی بۆ دروستكردیت. هه‌روه‌ها لیكی ته‌ڕو لینجی بۆ پێكهێنای، هه‌تا چوونه خواره‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ت له‌به‌روبووم و گۆشت ونان و…هتد ئاسان بكات. هه‌ر ئه‌وخوا ڕۆزیبه‌خشه‌یه، كه بۆ خۆراكه‌كه‌ت خاكی به‌پیتی بۆ كشتوكاڵ ڕه‌خساند. ئاوی ڕه‌خساند كه‌ڕوه‌ك بۆ دروستكردنی خۆراكی تۆ پیویستیه‌تی ,هه‌وای به دیهێنا كه ڕووه‌ك بۆ دروستكردنی خۆراكی تۆ پێویستیه‌تی , خۆری به‌دیهێنا، كه ئه‌ویش ڕووه‌ك بۆ دروستكردی خۆراك پێویستیه‌تی, پاشان به‌روبومی له‌و ڕووه‌كانه دروستكرد , ئه‌وه‌ی كه بچوكه له گوڵدا كۆی كرده‌وه وه‌ك گه‌نم وجۆ,. ئه‌وه‌ش كه‌گه‌وره‌یه یان مامناوه‌ندییه له‌داردا وه‌ك ترێ وجۆری جیاوازی تری وه‌ك پرته‌قاڵ ,سێ‌و ,گێزه‌ر ,په‌تاته ,ته‌ماته ….هتد پێكهیناوه
2- سیفه‌تی زانایی (العلیم):-
ئه‌و زاته‌ی كه خۆراكی گه‌یانده تۆ، كه تۆ له‌سكی دایكتدا بوویت زانا بوو به‌وه‌ی كه‌تۆ پێویستت به‌خۆراك هه‌یه، بۆیه له‌رێگه‌ی په‌تی ناوكه‌وه خواردنه‌كه‌ی گه‌یانده تۆ كاتێك له سكی دایكت هاتیته ده‌رێ زانابوو كه‌ده‌رده‌چیت بۆیه له‌مه‌مكی دایكته‌وه خواردنی گه‌یانده تۆ, زانا بوو كه‌ڕووه‌ك پێویستی به‌ڕه‌گ هه‌یه,بۆیه ڕیشاڵی بۆدرووستكرد هه‌تا خۆراك به‌هۆی ئه‌و ڕه‌گه‌وه بمژێت بۆ درووستكردنی ڕووه‌كه‌كه‌ی , پاشان زانابوو كه ڕووه‌ك پێویستی به‌سه‌وزه‌پلاستیده له گه‌ڵاكانیدا, هه‌تا به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه خۆراكه‌كه پێكبێنێت.
3-سیفه‌تی دانایی (الحكیم):-
كاتێك سه‌یری په‌تی ناوك ده‌كه‌ین، چۆن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی كۆرپه‌كه‌دا گه‌شه‌ده‌كات و ئه‌و په‌ته به‌منداڵ ودایكه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه،دانایی خوای گه‌وره‌ت بۆده‌رده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌یری شیری دایك بكه‌یت چۆن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌دا ڕێژه‌ی خه‌ستیی شیره‌كه و سیفاته‌كانی به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری پێكهاتنی به‌شه‌كانی ڕووه‌ك بكه‌یت وده‌رهاتنی به‌روبوومه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه‌ت ده‌ده‌نێ، كه ئه‌م كاره له‌خوایه‌كی داناوه‌یه .
4- سیفه‌تی به‌به‌زه‌یی (الرحیم):-
ئه‌گه‌ر زانیت كۆرپه‌له له‌سكی دایكی‌دا بێده‌سه‌ڵاته له‌رۆزیدانی خۆیدا ومنداڵه شیره‌خۆره‌كه بێده‌سه‌ڵاته له‌ڕۆزی خۆیدا ، ئه‌گه‌ر زانیت مرۆڤ ده‌سته‌وه‌ستانه له‌دروستكردنی تۆوی ڕووه‌ك و به‌روبوومدا، هه‌روه‌ها له‌دروستكردنی باران و هه‌وادا ,گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ت زانی ، زانیت چۆن خوای گه‌وره به‌نده‌كه‌ی ڕزگاركرد به‌دروستكردنی خۆراك له‌سكی دایك ومه‌مكی دایك و وڕووه‌كدا ،ئه‌و كاته ده‌زانیت و بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌مه كاری به‌به‌زه‌ییه.
5– سیفه‌تی به‌خشنده‌یی (الكریم) :-
ئه‌گه‌ر مرۆڤێك ئه‌ركی به‌خێوكردنی(10) كه‌سی گرته ئه‌ستۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر و داوای پاداشت , ئه‌و كه‌سه به به‌خشنده ناوده‌برێت , ئه‌ی چی ده‌ڵێیت به‌و زاته‌ی كه ڕۆزی هه‌موو ئاده‌میزاده‌كان ده‌دات, نه‌ك هه‌ر ئاده‌میزاد به‌ڵكو هه‌موو گیانداران و زینده‌وه‌ران , بێ گومان گشت ئه‌مانه شایه‌تی ده‌ده‌ن ئه‌م كاره له پیشه‌ی به به‌خشنده‌یه.
6- سیفه‌تی ڕێنمایی ده‌ر (الهادی ) :-
ئه‌گه‌ر مه‌مكی دایك ببینی له‌دوای له‌دایكبوون پڕبووه له شیر كێ ڕێنمایی ئه‌و مه‌مكه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره ؟ كێ ڕێنمای منداڵه‌كه‌ی كرد مه‌مكه‌كه بمژێت؟ ئه‌گه‌ر تۆوی ڕووه‌كێك ببینیت له زه‌ویدا چۆن قه‌دی ڕووه‌كه‌كه ده‌چێته سه‌ره‌وه و ڕه‌گه‌گه‌شی ده‌چێته خواره‌وه ؟خۆ ئه‌گه‌ر به هه‌ڵگه‌راوه‌یش تۆوه‌كه دابنرێت قه‌د و ڕه‌گ هه‌رگیز ڕێگای خۆیان لێ تێكناچێت ,یان گه‌ڵاكان چۆن به سیستمێكی ئه‌ندازه‌یی ڕێكخراون به جۆرێك كه هه‌موویان تیشكی خۆریان به‌ر بكه‌وێت و هیچیان نه‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌وی تریاندا,ئایا كێ ڕێنمایی گشت گه‌ڵاكانی بۆ شوێنی ڕِاستی خۆیان كرد؟؟بێگومان ئه‌مانه پێت ده‌ڵێن ئه‌مه كاری ڕێنمایی ده‌ره, (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه).
7-سیفه‌تی ژیانبه‌خش (المحیی) :-
(زیندووكه‌ره‌وه ) خاك و ئاوهه‌وا و ڕووناكی مادده‌ی مردوون گه‌شه ناكه‌ن، ناجوڵێن، هه‌ناسه ناده‌ن , كاتێك ده‌بینین له‌و مادده مردووانه ڕووه‌ك و دره‌خت پێكدێت، كه گه‌شه ده‌كات، هه‌ناسه ده‌دات، ده‌جوڵێت به‌رووبووم پێكدێنێت0 بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ژیانبه‌خش و زیندووكه‌ره‌وه خوای په‌روه‌ردگاره.
8- سیفه‌تی (وێنه به‌خش) (المصور) :-
پارچه‌یه‌ك قوڕ ده‌بێته دره‌ختێكی به‌ردار گوڵی جۆراوجۆر,گه‌ر ڕوانیمانه خاك چۆن كرایه ڕووه‌كی شێوه‌وڕه‌نگ وبه‌ری جیاواز به جۆرێك هه‌ر دره‌خته به وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی له قه‌دو په‌ل و گه‌ڵاو گوڵ و به‌روبووم نه‌خشێنرا,ئایا كێ خاك و ئاو وهه‌واو تیشكی خۆری كرده باخچه‌ی جوانی دڵفڕێن له جوانترین وێنه‌دا؟!
پرسیار: ئایا زانینی هه‌ندێك له سیفاته‌كانی په‌روه‌ردگار، سوودی بۆ ئێمه چییه؟
وه‌ڵام: گه‌ر سیفاته‌كانمان زانی، سیفات كراوه‌كه ده‌ناسین,گه‌ر زانیمان ئه‌وه‌ی خۆراكی دروستكردووه ڕۆزیبه‌خشه,دانایه,شاره‌زایه,زانایه,به‌به‌زه‌ییه,به‌خشنده‌یه,ڕێنمایی ده‌ره,ژیان به‌خشه,وێنه به‌خشه). ئه وكاته ده‌زانین و دڵنیا ده‌بین، كه ته نها په‌روه‌ردگار خاوه‌نی ئه‌و سیفاتانه‌یه. چونكه سروشت كه بێباوه‌ڕان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ڕووه‌ك و شته‌كانی تری درووست كردووه به‌و سیفاتانه وه‌سف ناكرێت . سروشت ڕێكخستن و ویستی نییه، تا بڵێین ویستی بووه ڕۆزی ڕێكبخات.سروشت دانایی وشاره‌زایی و زانست وبه‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی نییه، چونكه ڕه‌وشتی نییه. ڕێنمایی و ژیانی نییه تا ژیان به شته‌كانی تر ببه‌خشێت. ئاشكراشه ئه‌وه‌ی بۆ سروشت هه‌ڵبه‌ستراوه پێشتر بۆهه‌موو بتێكی تر له كۆن و تازه‌دا گوتراوه, بێگومان سروشتیش جگه له كۆكردنه‌وه‌ی بته‌كانی زوو چی تر نییه ,چونكه له زوودا خۆر ,مانگ,شاخ,دار ,به‌رد,,..تاد ده‌په‌رستران، له سه‌ده‌ی نوێشدا هه‌موو بته‌كانی پێشوو كۆكرانه‌وه‌و بتێكی گه‌وره‌یان لێ دروستكراو ناوی نرا سروشت!!؟