جا ئایا كه‌ی مرۆڤ توانی ئه‌م مه‌رجانه به‌ته‌واوی به ده‌ست بهێنێت؟
1ـ مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی(20 ز) توانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای درووستكردنی فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه دوور هاوێژه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری مانگه ده‌ستكرده‌كان و ئامێری فۆتۆگرافی ورد‌و … هتدن.
2 ـ مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی(20 ز) توانی هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی به وردی بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای كێشانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ هه‌موو ڕووی زه‌وی ـ به ده‌ریاكان و دوورگه‌كان و كیشوه‌ره‌كانه‌وه ـ به‌رزایی و نزمییه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی-هێڵه‌كانی درێژی و بازنەكانی پانی سه‌ر ڕووی زه‌وی
ته‌به‌رانی له( المعجم الاوسط) دا(8) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: ( قال وبر بن يحنس الخزاعي قال لي رسول الله : إذا بنيت مسجد صنعا‌ء فاجعله عن يمين جبل يقال له ضين ). واته: وه‌به‌رى كوڕی یوحنهس وتی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی وتم: ئه‌گه‌ر مزگه‌وتی سه‌نعات درووست كرد ئه‌وه به لای ڕاستی شاخێكه‌وه درووستی بكه پێی ئه‌وترێ شاخی ـ ضين ـ .
هه‌یسه‌می ده‌فه‌رموێت(9): ته‌به‌رانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى به سه‌نه‌دێكی حه‌سه‌ن له( الاوسط ) دا گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها( ابن السكن) و(ابن مندة ) گێڕاویانه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئیمام حافیزیش له( الاصابة ) دا هێناویه‌تی(10).
جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( فاجعله عن يمين جبل يقال له ضين ) به‌وه لاری مزگه‌وته‌كه‌ی ڕووه‌و كه‌عبه به وردی دیاری كردووه.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی مێژوودا هاتووه:
حافیزی ڕازی(11) له كتێبه‌كه‌یدا( تاریخ الصنعاء ) ده‌فه‌رموێت: ( ادعهم إلى الإيمان فإن اطاعوا لك به فاشرع الصلاة فإذا أطاعوا لك بها فمر ببناء المسجد له‌م في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين ) واته: پێغه‌مبه‌رى خوا كاتێك وه‌به‌ری كوڕی یوحنه‌سی ئه‌نساری نارد هه‌تا ببێته والی له یه‌مه‌ن فه‌رمانی پێکردو فه‌رمووی: بانگیان بكه بۆ ئیمان ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا گوێڕایه‌ڵییان كردی، نوێژیان له‌سه‌ر دابنێ ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا گوێڕایه‌ڵییان كردی، ئه‌وه فه‌رمان به درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه له بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه كه له كۆشكی غه‌مه‌داندایه، مزگه‌وته‌كه‌ش ڕووبكهره ئه‌و شاخه‌ی پێی ئه‌ڵێن( ضین ).
كاتێكیش وه‌به‌ر ئه‌م سیفه‌تانه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)بۆ باسكردن: ( في المسجد قدِم أبان بن سعيد فأسس المسجد على هذه الصفة في بستان باذان في أصل الصخرة واستقبل به ضيناً) واته: پاشان ئابانی كوڕی سه‌عید هاتوو له بێستانی بازاندا له به‌رده‌كه‌ی كۆشكی غهمهدان بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی دانا‌و ڕووگه‌كه‌شی كرده شاخی( ضین ).
ڕازی ده‌فه‌رموێت: (إلى وبر يبني حائط باذان مسجداً ويجعله من الصخرة إلى موضع جدره ويستقبل بقبلته ضيناً ) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)بۆ وه‌به‌رى نووسی له بێستانی بازاندا مزگه‌وت درووست بكات، له‌و به‌رده لێواری پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه هه‌ڵچنێ و ڕووگه‌كه‌شی ڕووه‌و شاخی(ضين) درووست بكات.
كه‌واته كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (فمر ببناء المسجد له‌م في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان ) واته: فه‌رمان به درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه له بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه كه له كۆشكی غه‌مه‌داندایه، هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)له نووسراوه‌كه‌یدا بۆ وه‌به‌ر ده‌فه‌رموێت: ( يبني حائط باذان مسجداً ويجعله من الصخرة إلى موضع جدره ) واته: له بێستانی بازاندا مزگه‌وت درووست بكات، له‌و به‌رده لێواری پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه هه‌ڵچنێ. ئه‌مه دائه‌نرێ به دیاریكردنی شوێن و جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد.
هه‌روه‌ها كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين ) واته: مزگه‌وته‌كه‌ش ڕووبكهره ئه‌و شاخه‌ی پێی ئه‌ڵێن( ضین ) یان كه ئه‌فه‌رموێ:( واستقبل به ضيناً) واته: ڕووگه‌كه‌شی ڕووه‌و شاخی( ضین ) بێت، ئه‌مه‌ش دائه‌نرێ به دیاریكردنی ئاڕاسته‌ی قیبله به‌شێوه‌یه‌كی ورد.
به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) شوێن و جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاری كرد كاتێك فه‌رمووی: (فمر ببناء المسجد له‌م في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گۆشه‌ی لاری مزگه‌وتی سه‌نعای له هه‌ردوو شاخی( ضین ) و كه‌عبه‌ی پیرۆزوه دیاری كرد كاتێك فه‌رمووی: ( فأجعله عن يمين جبل يقال له ضين ) واته: ئه‌وه به لای ڕاستی شاخێكه‌وه درووستی بكه پێی ئه‌وترێ شاخی ـ ضين ـ .
كاتێكیش سه‌رده‌می فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه‌كان و مانگه ده‌ستكرده‌كان هاتنه پێشه‌وه، شاره‌كان و شاخه‌كان و ده‌ریاكانیان وێنه‌گرت، وێنه‌یه‌كی ڕاستیان بۆ هه‌ر سێ جێگه‌كه ـ مزگه‌وتی سه‌نعاو شاخی( ضین ) و كه‌عبه ـ كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕوونی كردبووه‌وه پێشكه‌ش كرد، ئه‌بینین هه‌ر سێ جێگه‌كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵی ڕاست ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دووری ماوه‌و خڕی زه‌وی و نه‌بوونی مه‌رجه‌كان و هۆكاره زانستییه‌كان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم).
هه‌موو ئه‌وه‌ش كه باسكرا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاسان و نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا‌و دیار ده‌ری بڕیوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و ته‌واو دیاری كردووه.
له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)نه یه‌مه‌ن و نه شاخی( ضین ) و نه بێستانی بازان و نه به‌رده‌كه‌ی نه‌بینیووه، هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ماوه‌ی دوورى نێوان مه‌ككه‌و سه‌نعای نه‌زانیوه.
هه‌موو ئه‌مه‌ی له پێشه‌وه باسكرا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، چونكه ئه‌و فه‌رمووده‌یه له توانای هیچ مرۆڤێكی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا نه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌دوای سه‌رده‌می خۆشی به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی درێژ، به‌ڵكو ئه‌وه نیگا‌و زانستی خواییه، په‌روه‌ردگاریشمان ئه‌فه‌رموێ: ( وما ينطق عن الهوى إن هو إلا وحيٌ يوحى ) واته: پێغه‌مبه‌ر به حه‌زو ئاره‌زوو قسه ناكات به‌ڵكو قسه‌كردنی ته‌نها نیگایهو له خوای گه‌وره‌وه به نیگا بۆی دێت.
2. عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه (فول وجهك شطر المسجد الحرام )قال شطره قبله وهو قول أبي العالية ومجاهد وعكرمة وسعيد بن جبير وقتادة والربيع بن أنس وغيرهم.. (تفسير ابن كثير).
3 . صحيح البخاري ج 1/ص 155.
4. فتح القدير ج1/ص 153.
5. رواه البيهقي في شعب الإيمان 6/187 رقم (7860) .
6 ـ كاتێك خه‌ڵكی یه‌مه‌ن موعجیزه‌ی ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ریان(صلی الله علیه و سلم) بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش كاتێك بازانی والی فارسه‌كان له یه‌مه‌ن دوو بیاوی نارد هه‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) ئاگادار بكه‌نه‌وه تا بۆ لای كیسرای فارس بچێت، بۆ به‌یانی ئه‌و شه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كان گه‌یشتن پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) به هه‌ردوو نێرراوه‌كه‌ی بازانی فه‌رموو: ئه‌مشه‌و خوای گه‌وره كیسرای كوشتووه، كاتێكیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان برده‌وه بۆ بازان و دواتر ڕاستی هه‌واڵه‌كه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت كه له‌و شه‌وه‌دا كیسرا كوژراوه، هه‌موو فارسه‌كانی ژێر ده‌ستی بازان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن به یهكجارو كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ هاتنه ناو ئیسلامه‌وه.
7. سه‌یری كتێبی( تاريخ صنعا‌ء) للحافظ الرازي بكه.
8. المعجم الأوسط ج1 /253 رقم (831).
9. مجمع الزوائد ج: 2 ص :12.
10. الإصابة ج: 6ـ ص 599.
11. (الحافظ المحدث أحمد بن عبد الله بن محمد الرازي ) هه‌ندێك دانراوی هه‌یه له‌وانه(تاریخ صنعا‌ء ) له ساڵی 460 كۆچی‌دا وه‌فاتی كردووه.
ئه‌م باسه له كۆنگره‌ی ئیعجازی زانستی له قورئان و سوننه‌تدا ئه‌مساڵ له كوه‌یت بێشكهشكراوه، وێنه‌كانیش له گۆڤاری(الاعجاز) ی تایبه‌ت به ( الهيئة العالمية للاعجاز العلمي في القرآ‌ن و السنة ) وه‌رگیراوه.