چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی (علیكم بالدُّلجة‌ فإن الأرض تطوی باللیل)

چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی (علیكم بالدُّلجة‌ فإن الأرض تطوی باللیل)

هه‌یڤ

ئایا ئه‌م فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ ئاماژه‌ی زانستی تێدایه‌ بۆ جياوازيى (دوورى) له‌نێوان شه‌و و ڕۆژدا؟!

ئایا هیچ جۆره‌ كشانێك له‌ ڕۆژدا له‌ به‌رگی ڕووی زه‌ویدا ڕووده‌دات؟ ئایا له‌ ڕۆژدا زیادبوون له‌ لێكخشانی نێوان هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ و ڕووی زه‌ویدا ڕووده‌دات به‌ جۆرێك ببێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرایی؟

مانای فه‌رمووده‌كه‌

له فه‌رمووده‌ی: (عليكم بالدُّلْجةِ فإنَّ الأرضَ تُطوى بالليلِ) پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ڕێنماییمان ده‌كات بۆ گونجاوترین كات بۆ سه‌فه‌ر، ئه‌ویش‌ كاتى شه‌وه‌ چونكه‌ (فإنَّ الأرضَ تُطوى بالليلِ).. پوخته‌ی لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌ش ڕەحمەتی خودایان لێبێت بۆ ئه‌م ده‌قه‌ بريتييه له‌وه‌ی کە مەبەستی پێغەمبەر ﷺ هەر ئەوە بووە لە کاتی شه‌ودا خێراتر مەودا‌كان ده‌بڕدرێت (قطع المسافة) له چاو ڕۆژدا، چونكه‌ له‌ شه‌ودا ڕێگاوبان چۆڵترە و‌ ڕۆیشتن ئاسانتره, كه‌شوهه‌واش فێنکه و مرۆڤ كه‌متر هه‌ست به‌ ماندوویه‌تی ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی كه به‌ گه‌رمای ڕۆژ گه‌شت, بكات به‌ تایبه‌تی بۆ كه‌سانێك كه‌ به‌ ڕۆژه‌كه‌ی پشوویان دابێت, به‌ تایبه‌تیتریش كه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ له‌ بیاباندا بێت، هه‌روه‌ها مرۆڤ ئەو شوێنانە نابینێت کە پێیاندا تێدەپەڕێت تا سه‌رقاڵی بكه‌ن و حسابیان بۆ بکات, بۆیە تەنها سەرنج و ته‌رکیزی لای ڕێگاکەیە و زوو گەیشتنێتی بە شوێنی مەبەست, به‌وه‌ش خێراتر و زووتر دەگات و, ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی كورتتر ده‌بێته‌وه‌.

ته‌خریجی فه‌رمووده‌كه‌

پێشه‌وایانی زانستی فه‌رمووده‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یان له‌ ڕێی (أنس وجابر ومعدان) وغه‌یری ئه‌وانیشه‌وه‌ (خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی بێت) ته‌خریج كردووه‌.

فه‌رمووده‌كه‌ی (أنس): صححه الحاكم على شرط الشيخين ولكن الترمذي ضعفه نقلا عن شيخه البخاري وكذلك أعله الدارقطني وقال والمحفوظ: عن الزهري مُرْسَلاً وكذلك قال العراقي.

فه‌رمووده‌كه‌ له‌ ڕێی (جابر): ذكره الحافظ الهيثمي في المجمع وقال رَوَاهُ أَبُو يَعْلَى، وَرِجَالُهُ رِجَالُ الصَّحِيحِ (في مجمع الزوائد ح 5296).

وقال الحافظ في اتحاف المهرة تعقيبا على الرواية من حديث جابر رَوَاهُ أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ وَاللَّفْظُ لَهُ، ورجاله ثقات، وأبو يعلى، ورواه أبو داود وابن ماجة وَالنَّسَائِيُّ فِي الْيَوْمِ وَاللَّيْلَةِ مُخْتَصَرًا.

له‌ ڕێی (معدان)يشه‌وه‌: أخرجه عبد الرزاق في مصنفه ح 9251 موصولاً من حديث مَعْدَانَ بن أبي كرب رضي الله عنه.

وَلَلحديث شَاهِدٌ (كما قال الحفاظ) مِنْ حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ في صحيح مُسْلِمٌ وان لم يعتبره بعضهم شاهداً..

پوخته‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌: فه‌رمووده‌كه‌ به‌ هه‌موو ڕێگاكانییه‌وه‌ ده‌گاته‌ پله‌ی (حسن).

چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌

دوای سه‌رنج و کۆکردنه‌وه‌ی لایەنەکانی بابەتەکە, ئێمه‌ش چەند خاڵێک دوای وردبوونه‌وه‌ و گەڕان بۆ ئەو باسە ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

یەکەم: هێندەی گەڕاین له زانستى پێوانه‌ و كێشاندا(میتریۆلۆجی) و جووڵەی زەویدا شتێکی ڕوون و تەواو و سەلمێنراو لەسەر جياوازى بەرجەستەیی بۆ (دووری) لە نێوان شەو و ڕۆژدا  بەردەست نییە..

دووەم: لە ڕووی کشان و چوونەوەیەکی ماددە بە هۆی پلەی گەرمییەوە بە هەموو جۆرەکانییەوە توێژینه‌وه‌ی زۆر هەیە.. وەک زانراوە شەو پلە دادەبەزێت، بەڵام ئاشکرایە دۆخی ڕەقی ماددە بە تایبەت ماددەی ڕێگاوبانەکان (خاک و قیر و ئاسن) زیاد و کەمییان بە (مایکرۆ و ملم)ە و هێندە زۆر نییە، بۆ نموونە وەک ئەو بۆشاییانەی كه لە نێوان شێلمانی سکەی شەمەندەفەر, یاخود قاڵبی کۆنکرێتی پرد و ڕێگاوبانەکان بەجێ دەهێڵرێت هۆکارەکەی ئەو کشان و چوونەوەیەکەیە..

بەڵام بۆ نموونە ئایا لە ڕێگایەکدا کە سەد کیلۆمەتر بێت چەند فەرق دەکات؟ داتایەکی وردمان دەست نەکەوت..

سێیەم: لە دوعای سەفەردا هاتووە: (وَاطْوِ عنّا بعده)، كه مەبەست پێی (بعد السفر)ه، واته: (ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌مان بۆ كورتبكه‌ره‌وه‌‌ و هه‌ست به‌ دوورییه‌كه‌ی نه‌كه‌ین). ئاشكرایه ئەم دوعایە سەفەری ڕۆژ بێت یان شەو دەخوێنرێت.. ئەگەر چی لە فەرموودەکەی تردا (طي) پەیوەستە بە شەوەوە..

بەڵام واتاکان بەرەو ئەوە دەچن کە لە ڕووی ده‌روونییەوە هەستی ڕێبوار تەرکیزی لەسەر بڕینی ماوەکان نەمێنێت و, بەوەش دووری نزیک دەبێتەوە..

شەویش زیاتر ئەو کاریگەرییە دروست دەکات لە ڕووی کەمبوونەوەی کاریگەری دەنگەدەنگ و ڕووناکی و گەرمی خۆر و, ماندووبوونی مێشک بەهۆی دەوروبەرەوە.. سەرەڕای فەرقی چۆڵی و جەنجاڵی ڕێگاوبان..

چوارەم: تاقیکردنەوەیەک؛

٭ئەگەر ڕێگایەکی چۆڵ دیاری بکەین بە پێ یان ئەسپ یان پاسکیل یان ئۆتۆمۆبێل.

٭بە خێراییەکی دیاریکراو و چەسپاو بۆ هەریەک لەو حاڵەتانە.

٭بە شەو جارێک.

٭بە ڕۆژیش جارێک.

ئەوکات ئەنجام تۆمار بکرێت بزانرێت جیاوازی چییە؟

ئەزموونێکی گرنگە!

پاشان جارێکی تر بەبێ دەستنیشانکردنی خێرایی, بەڵکو وەک دەوترێت له‌سه‌ر ميزاج ئەنجام بدرێت هەموو حاڵەتەکان دووبارە بکرێنەوە!

تا بزانرێت چالاکی لە ڕۆژدا زۆرترە یان لە شەودا؟ ئەوکات دەردەکەوێت ئایا مەسافەکە كورتبوونه‌وه‌(طي) دروست دەکات؟

یان بارودۆخ و ژینگەی سەفەرەکە و, چالاکی بە پێی شەو و ڕۆژ دەبنە هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌سافه‌كه‌(طي).

پێنجەم: بەو پێیەی لە میترۆدا، یان خەتی هەندێ پاسی نێو شار و دەرەوەی شار، لە شەو و ڕۆژدا کاتەکانی ڕۆیشتن و گەیشتن ڕێک دیاریکراوە ئەگەر هەمان شت بن، مانای وایە فەرقێک ناکات وەک دووری بەرجەستە بەڵکو مەعنەوییە.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved