ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا)

ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی
(أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا)

نوسینی: هەیڤ

هەندێك گومانكار پێیان وایە ئاسمان بۆشاییە دەڵێن چۆن ئاسمان كە بۆشاییە لەگەڵ تەنێكی ڕەقی وەك زەویدا یەك پارچە بووە، بە وتەی ئەوان ئەمە هەڵەیە.
وەڵامی ئەم گومانە:
لە ڕاستیدا ئەم گومانە هی كەسێكە زۆر نەشارەزا بێت بە زانستیی گەردوونی، چونكە ئەو قسەیە زۆر كۆن و نازانستیە كە دەڵێت ئاسمان بۆشاییە لە ڕاستیدا بۆشایی بە هیچ جۆرێك لە ئاسماندا نیە، ئەوە هەڵەیەكی زانستی گەورەیە، لە ئاسماندا بۆشایی نیە نێوان هەموو ئەستێرەو گەلە ئەستێرەكان ماددەی تێدایە، بۆشایی واتە هیچ نەبێت كە ئەوە هەڵەیە، لە قورئاندا بە هەموو ئەستێرەو گەلە ئەستێرەكان نێوانیان بە ئاسمان ناوبراوە، كە بەهەمووی بینایەكی تۆكمە دروست دەكەن، زانایان ماددەی نێوان تەنەكانیان ناوناوە ماددەی تاریكdark matter، كە گەردونیان پڕ كردووە و 96% زیاتری پێك دێنن، كە ماددەیەكی بەهێزە و ڕاستەخۆ لە دوای گەشەكردنی گەردوون لە دوكەڵ و گاز لە تەقینەوە گەورەكەوە بەرهەم هات.
زانایان دەڵێن ئەو ماددە تاریكە لەسەرەتای دروستبوونی گەردووندا زۆر چڕ بووە، پاشان لەیەك دووركەوتنەوە ئەمەش ئەوەیە كە قورئان باسی كردووە (كانتا رتقا ففتقناهما) وشەی (رتق) واتە ماددە تاریكەكە یەك بارستە بووە، (الفتق) واتە: جیابوونەوەی تەنۆڵكەكانی ئەو ماددەیە لەیەكتری، وشەی(رتقا) بە تەواوی گونجاوە لەگەڵ سروشتی ماددە تاریكە شێوە چنراویەكەدا.

چۆنێتی دۆزینەوەی ماددە تاریكەكانی گەردوون:
پێش 75 ساڵ زانا فەلەكیەكان تێبینی شتێكی نامۆیان لە هەڵسوكەوتی گەلە ئەستێرەكاندا كرد، كاتێك بە شێوەیەكی تیۆری هەستان بە حیساب كردنی خێرایی گەلە ئەستێرەكان، بینیان خێراییەكە زۆر لەوە كەمترە لە خێرایی فیعلی كە لە ڕێی تەلسكۆبەكانەوە دەیانبینی، لێرەوە وتیان كەواتە شتێكی نادیار هەیە هەڵدەستێت بە خێرا كردنی گەلە ئەستێرەكان!!
زاناكان هەستان بە كێشانی چەماوەی بەیانی كە پەیوەندی خێرایی گەلە ئەستێرە دوورەكان بە دووری نێوانمانی ڕوون دەكردەوە، دەریانخشت كە بە پێی مەنتیقی بیركاری پێویستە گەلە ئەستێرە چەند لە سەتنەرەوە دوور تر بێت، دەبێت خێراییی سووڕانەوەی كەمتر بێت، ئەمەش بە تەواوی وەك كۆمەڵەی خۆر وایە كە تێبینی دەكەین هەسارە نزیكەكان لە خۆرەوە بە خێراییەكی زیاتر لە هەسارە دوورەكان دەسوڕێنەوە .
بەڵام لێكۆڵینەوە تاقیكراوەییەكان دووپاتی دەكەنەوە گەلە ئەستێرە دوورەكان جوڵەیان خێراترە، بە پێچەوانەی بۆچونی پێشوەوە! بۆچی؟ ئەم پرسیارە زاناكانی سەرسام كرد و وەڵامێكی ژیربێژیانەشیان پێ‌ نەبوو جگە لەوەی كە وتیان ماددەیەكی تاریك و ووزەی تاریك هەیە كە هەڵدەستن بە كارتێكردنی گەلە ئەستێرە دوورەكان و زیادكردنی خێراییان بەبەردەوامی. سەرچاوە: www.uoregon.edu

ماددەی تاریك چۆن دابەشبووە؟
زانایان ئەو پرسیارەیان لا دروست بوو، كە ئایا شێوەی ئەم ماددە تاریكانە و دابەشبونیان لە گەردوندا چۆنە؟ بۆ وەڵامی ئەمە تیمێكی گەورەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە فەرەِنساو كەنەدا و وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی دكتۆر (Yannick Mellier) لە پەیمانگای فیزیای فەلەكی پاریس دروستكرا، ئەم تیمە هەستا بە لێكۆڵینەوە لە 200 هەزار گەلە ئەستێرەی دوور.
لە ئەنجامدا بەو ڕاستیە گەیشتن كە ماددەی تاریك پێشڕەوی گەلە ئەستێرەكان دەكەن و وایان لێ‌ دەكەن لەسەر شێوەی تۆڕ كە لە تاڵەكانی چنراو دەچن دابەشبن. سەرچاوە:

(Yannick Mellier, First Glimpse of Dark Matter Distribution, Hawaii, March 7, 2000).

لەبەرئەوە ئەم ماددەیەش بریتیە لە چەند تۆڕێك كە لە تۆڕی جاڵجاڵۆكە دەچێت. هەندێك لێكۆڵینەوە هەیە كە لەسەر حەوت هەزار پێوانەی جیا كراوە دووپاتی دەكەنەوە كە گەلە ئەستێرەكان 400 ئەوەندەی ماددەی ئاسایی، ماددەی تاریكیان تێدایە. سەرچاوە:

(Jonathan Amos, Dark matter comes out of (the cold, , www.bbc.co.uk, 5 February 2006).

ئەو ماددە تاریكە زۆر یەكگرتووە و كێڵگەیەكی فراوانی كێشكردنی هەیە، ئەگەر تۆزێك لەو ماددە تاریكە تێك بچێت گەردون تێك دەچێت و ماددە تاریكەكە دەكێشێت بە گەلەئەستێرەو ئەستێرەكاندا، بەڵكو زانایان دەڵێن ماددەی تاریك گەلەئەستێرەكانی بە هۆی كێشكردنە گەورەكەیەوە ڕاگرتووە. پەروەردگار دەفەرموێت:
(إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَنْ تَزُولَا وَلَئِنْ زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِنْ بَعْدِهِ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا) [فاطر: 41].واتە: بە ڕاستی خوا ئاسمانەكان و زەوی ڕادەگرێت، بۆ ئەوەی لە ڕێرەوی خۆیان لا نەدەن، ئەگەر لە ڕێڕەوی خۆیان لابدەن كێ‌ هەیە جگە لە خوا ڕایان بگرێت؟ بە ڕاستی خودا لەسەرخۆی لێبوردەیە.
ئەم ماددە تاریكە بە خێراییەكی زۆر گەورە دەبێت و فراوان دەبێت، كە لەگەڵیشیدا گەلەئەستێرەكان دووردەكەونەوە، وەك باڵۆنێك كە هەوای تێ دەچێت، كە ئەگەر چەند خاڵێك لە ناویدا دیاریبكەین دەبینین هەرچەندە گەورەتر بێت، زیاترلەیەك دوور دەكەونەوە، ئەم ڕاستیەش قورئانی پیرۆز باسیكردووە كاتێك دەفەرموێت: (وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ) [الذاريات: 47] واتە: ئاسمانمان بە دەستی خۆمان دروستكردووەو بەردەوام فراوانی دەكەین.

هەندێك سەرچاوەی زانستی كە پشتگیری ئەم بابەتە دەكەن:

NASA Finds Direct Proof of Dark Matter, NASA RELEASE 06-297, August 21, 2006.
Yannick Mellier, First Glimpse of Dark Matter Distribution, Hawaii, March 7, 2000.
Jonathan Amos, Dark matter comes out of the cold, , www.bbc.co.uk, 5 February 2006.
Finding Dark Matter, www.nasa.gov, December 19, 2001.
Mystery of Galaxies Full of Dark Matter Solved, Scientific American, February 16, 2007.
Mapping the Cosmic Web of Dark Matterwww.nasa.gov.
Strange Galaxy and Dark Matter, www.nasa.gov, June 25, 1998.
Robert Sanders, “Dark matter” forms dense clumps in ghost universe, www.berkeley.edu, 05 November 2003.
New Mystery of Invisible Matter Generated by Cosmic Collision, www.space.com, 17 August 2007.
Greatest Mysteries: Where is the Rest of the Universe? www.space.com, 20 August 2007.
Team finds ‘proof’ of dark matter, www.bbc.co.uk, 21 August 2006.
West, Michael J. “Clusters of Galaxies.” The Astronomy and Astrophysics Encyclopedia. New York: Van Nostrand Reinhold, 1992.
Mateo, Mario. “Searching for Dark Matter.” Sky and Telescope. Jan. 1994.
Griest, Kim. “The Search for the Dark Matter: WIMPs and MACHOs.” Annals of the New York Academy of Sciences. vol 688. 15 June 1993.
Dark Matter, www.nasa.gov.
Kim Nilsson,Falling Onto the Dark, ESO 23,Science release, 3 july 2006.
Great ‘cosmic nothingness’ found, www.bbc.co.uk, 24 August 2007

University of Oregon

Oregon’s flagship institution tucked into the scenic Willamette Valley.

uoregon.edu

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved