هاوسه‌نگى ژینگه له ئیعجازى قورئانیدا
هاوسه‌نگى ژینگه له ئیعجازى قورئانیدا
عبدالمطلب رفعت سرحت/ مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان.
ژینگه ناوه‌ندێكی سروشتییه, هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سروشت ده‌گرێته‌وه كه له ده‌ورو پشتى مرۆڤدایه، و پێكه‌وه سیستمی ژیان پێكده‌هێنن. ئه‌و هۆكارانه چ زیندوو بێت (Biotoc) وه‌كو ئاژه‌ڵ, ڕوه‌ك وزینده‌وه‌ره ورده‌كان, یا نازیندوو بێت (Abiotic) وه‌كو ئاو, خاك, هه‌وا, شاخ, دابارین.. وهتد. و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆیان به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه و كاریگه‌رى دوو ئاڕاسته‌ییان هه‌یه واتا كاریگه‌ریان له سه‌ر مرۆڤ هه‌یه وبه پێچه‌وانه‌وه. ئه‌م كارتێكردنه‌ش ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بێت. وئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك ئه‌و هاوسه‌نگییه تێك چوو ئه‌وا جۆره لاسه‌نگییه‌ك له نێوانیاندا روده‌دات و ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى پیسبوون یا سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ند دیارده‌یه‌كى ژینگه‌یى نه‌خوازراو وه‌كو گۆرانكاریه‌كانى كه‌ش وهه‌وا, وشكى وبه‌بیابان بوون. له سه‌رتاى خه‌لقى ئه‌م گه‌ردوونه‌وه خواى گه‌وره هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ى به هاوسه‌نگى دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك كه هیچ پێكهاته‌و جۆرێك له جۆره‌كانى زینده‌وه‌ر زاڵ نه‌بێت به سه‌ر ئه‌وى تردا. بۆیه خواى گه‌وره له قۆرئاندا ده‌فه‌رموێ:
﴿صُنْعَ اللَّهِ الَّذي أَتْقَنَ كُلَّ شَیْءٍ﴾ النمل 88، ﴿ۆخَڵقَ كُلَّ شَیْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِیرًا﴾ الفرقان 2، ﴿إِنَّا كُلَّ شَیْءٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ القمر 49.
ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌تانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خواى گه‌وره هه‌موو شتێكى به ووردیه‌ك وكاراماییه‌كى زۆر ته‌واو دروست كردووه. واتا پێش ئه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌ست بكات به كاره ناته‌ندروسته‌كانى له سه‌ر گۆى زه‌وى, ژینگه به شێوه‌یه‌كى گشتى هاوسه‌نگ بووه.
هه‌ر له سوره‌تى (الحجر 19) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ۆالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا ۆأَلْقَیْنَا فِیهَا رَۆاسِى ۆأَنْبَتْنَا فِیهَا مِنْ كُلِّ شَیْءٍ مَوْزُونٍ). له‌م ئایه‌ته خواى گه‌وره ده‌یه‌وێ سه‌رنجى مرۆڤ ڕاكێشێ بۆ هاوسه‌نگیه‌كى زۆر سه‌یر (مَوْزُون) كه جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه, ئه‌و هاوسه‌نگییه له نێوان هۆكاره زیندوو وهۆكاره نازیندوه‌كاندایه. وه‌كو هاوسه‌نگى نێوان زینده‌وه‌ره به‌رهه‌مهێنه‌ركان (ڕوه‌ك وقه‌وزه) وزینده‌وه‌ره به‌كارهێنه‌ره‌كان (به‌كتریا وكه‌ڕو), وهه‌ر گرفتێكى بچووك ده‌بێته هۆى زاڵبوونى جۆرێك به‌سه‌ر ئه‌وى تردا وله ئه‌نجامدا كاره‌ساتى گه‌وره‌ى لێ په‌یدا ده‌بێت.
وهه‌ر هۆكارێك یا ڕه‌گه‌زێك له پێكهاته‌كانى ژینگه به پێى قه‌باره‌و تایبه‌تمه‌ندى خۆى چ بچوك بێت یا گه‌وره به‌شێك بووه له سیستمى هاوسه‌نگى ژینگه. هه‌ر بۆ نموونه له سه‌رتاى سه‌ده‌ى ڕابردوو خه‌ڵكى یه‌كێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نیگه‌رانى وبێزاربوونى خۆیانیان گه‌یانده حكومه‌ت به هۆى زیادبوونى ژماره‌ى باڵنده‌ى (كونده‌په‌پو) وزۆربوونیان به شێوه‌یه‌كى سه‌یر. بۆیه حكومه‌ت بڕیارى دا به ڕاوكردن وكوشتنى ئه‌و جۆره باڵنده‌یه ودانیشتووانى ئه‌و ویلایه‌ته‌ی هاندا به ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره. دواى یه‌ك ساڵ ونیو زیاتر له (125) هه‌زار له‌و باڵندیه‌یان كوشت (1). به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی جرج ومشك زیادیان كرد وتێبینى له ناوچوونى به‌روبوومه كێڵگه‌ییه‌كانیان كرد به‌تایبه‌تى دانه‌وێڵه, بۆیه حكومه‌ت ده‌ستبه‌جێ په‌شیمان بوویه‌وه له بڕیاره‌كه‌ى پێشووى وبڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى كوشتنى ئه‌و باڵنه‌ده‌یه‌ى دا. چونكه هه‌ستیان به هه‌ڵه‌یه‌كى زۆر گه‌وره كرد ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش ئه‌وه بوو كه ده‌ستیان خسته نێو سیستمى ژینگه‌وه وسیستمه‌كه‌یان له سیستمێكى هاوسه‌نگه‌وه كۆڕى بۆ سیستمێكى نا هاوسه‌نگ وتێكشكاو. بۆیه هه‌ركاتێك كه سیستمى ژینگه له هه‌ر شوێنێكى جوگرافى دیاریكراودا لاسه‌نگ بێت كیشه‌و گرفته ژینگه‌ییه‌كان تێیاندا زیاتر ده‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه بڕیاربده‌ن به سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌و باڵنده‌یه ده‌كوژن, بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات سیستمه‌كه هاوسه‌نگ ببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه دۆخى پێشووى. به‌ڵام له ڕاستیدا تێكدانى هاوسه‌نگى ژینگه زۆر ئاسانه پێچه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى هاوسه‌نگكردنه‌وه‌یه دواى لاسه‌نگى كه كارێكى زۆر قورسه وپێویستى به كاته. هه‌ر بۆ نموونه گۆرینى ڕه‌گه‌زى زه‌وییه‌ك یا كشتوكاڵكردن له له‌وه‌ڕگایه‌كى سروشتى (كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچێندرێ) ده‌بێته هۆى تێكچوونى ئه‌و سیستمه به گشتى, وخاكى ئه‌و له‌وه‌ڕگایه شی ده‌بێته‌وه‌و تووشی ڕاماڵین ده‌بێت و چه‌ندین ڕوه‌كى سروشتى وتایبه‌ت به ناوچه‌كه له‌ناوده‌چێت, و چه‌ندین زیانى تر. زۆر ئاسانه ئه‌و له‌وه‌ڕگایه پچێندرێ به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ت وقورسه ئه‌و له‌وه‌ڕگایه بگه‌رێته‌وه سه‌ر سروشتى خۆى. چونكه سیستمه‌كه‌ى گۆڕانكارى تێیدا ئه‌نجامدرا وخاكه‌كه‌ى تووشى ڕاماڵین بوو وچه‌ندین جۆرى زینده‌وه‌ر كۆچیان كرد و ڕوویان له سیستمێكى تر كرد وڕوه‌ك وتووه‌كان له‌ناوچوون.
نموونه‌یه‌كى تر, كارگه‌كانى چه‌ولم له نێو روباره‌كان كه ڕۆژانه به ویستى خۆیان وبێ سانسۆر كار له نێو روباره‌كان ده‌كه‌ن وبه ویستى خۆیان ڕه‌یڕه‌وى روباره‌كه ده‌گۆڕن. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و روباره ناگه‌رێته‌وه سه‌ر دۆخى سروشتى خۆى وهه‌رگیز زینده‌وه‌ره‌كانى نێو ئه‌و روباره به ماسی وڕوه‌ك وورده زینده‌وه‌رانه‌وه جارێكى تر ناگه‌رێنه‌وه دۆخى ئاسایى چونكه زۆربه‌یان كۆچيان كردووه یا له ناوچوونه.
تێكچوونى هاوسه‌نگى ژینگه
مرۆڤ هۆكارى سه‌ره‌كى تێكچوونى هاوسه‌نگییه له سه‌ر زه‌وى وهۆكارى سه‌ره‌كى هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانى ئه‌م گه‌ردونه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستكردنى مرۆڤه‌وه له لایه‌ن خوداوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه فریشته‌كان جۆره په‌ڵپ و ناڕه‌زایى و نیگه‌رانیه‌كیان ده‌ربڕى (ۆإِذ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَة‌ِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الْأَرْض خَلِیفَه‌ً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِیهَا مَنْ یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَاء ۆنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ ڵكَ قَاڵ إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُون) البقره: 30. فریشته‌كان هه‌ستیان كرد كه بوونى مرۆڤ له سه‌ر زه‌وى هۆكارێكه بۆ دروستبوونى كاره‌سات وهۆكارێك نابێ بۆ بونیاتنانى به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام لێره‌دا خواى گه‌وره فه‌رمووى (إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ) ئه‌وه‌ى دانه‌ر وخالقى زه‌وى و ئاسمان ده‌یزانى ئێوه نایزانن وحیكمه‌ت وژیریى خۆيى تێدایه ووسه‌رئه‌نجام مرۆڤى سه‌رخست به سه‌ر فریشته‌كانه‌وه (2).
حه‌قیقه‌تى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه ده‌ستى بردووه بۆ هه‌موو سامانه‌كانى سه‌ر زه‌وى وبه شێوه‌یه‌كى نا زانستى و هه‌ڕه‌مه‌كى به‌كارایان دێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى وله ئه‌نجامدا بووه‌ته هۆكارێ بۆ تێكچوونى هاوسه‌نگى زه‌وى. بۆ نموونه ده‌رهێنانى نه‌وت, به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى گواستنه‌وه, بڕینى دارستانه‌كان, ڕاوكردنى بێ سه‌رپه‌رشت.. وهتد. هه‌موو ئه‌وانه بوونه هۆكارى تێكچوونى هاوسه‌نگى. بۆیه خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا دەفه‌رموێ: (ۆإِذَا تَۆلَّى سَعَى فِی الْأَرْضِ لِیُفْسِدَ فِیهَا ۆیُهْلِكَ الْحَرْثَ ۆالنَّسْڵ ۆاللَّهُ ڵا یُحِبُّ الْفَسَادَ ﴾ البقره: 205. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى ڕوونه بۆ چه‌مكى تێكچوون یا لاسه‌نگى به هۆى مرۆڤه‌وه كه له ئه‌نجامى تێكدان وده‌ستێوردان له ڕوه‌ك وئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كى نازانستیانه دروست ده‌بێت.
وله ئایه‌تێكى تردا خواى گه‌وره دەفه‌رموێ: (ظهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَرِّ ۆالْبَحْڕ بِمَا كَسَبَتْ أَیْدِی النَّاسِ لِیُذيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِی عَمِلُوا ڵعَلَّهُمْ ێرْجِعُونَ) الروم: 41. چه‌مكى (فساد) لێره واتاى زۆر ده‌گه‌یه‌نێ وه‌كو (پیبسبوون “ئاو, خاك وهه‌وا”, گۆرانكارییه‌كانى كه‌ش وهه‌وا, تێكچوونى هاوسه‌نگى له نێوان پێكهاته‌كانى ژینگه… وهتد). كه هه‌مووى مرۆڤ هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ دروست بوونیان (بِمَا كَسَبَتْ أَیْدِی النَّاسِ). ومه‌به‌ست له‌و ئایه‌ته ئاگاداركردنه‌وه‌ى مرۆڤه له هه‌ڵه‌كانى كه پێویسته چاكى بكاته‌وه به عه‌قڵ ومه‌نتیق وژیرى و كار له سه‌ر پاكراگرتنى ژینگه بكات وكۆنترۆڵى ئه‌و كاره ناته‌ندروستیانه بكات كه پێشتر ئه‌نجامى داوه‌و بووته هۆى پیسبوون وتێكچوونى هاوسه‌نگى ژینگه.
سه‌رچاوه‌كان
1- المنظمة العربیة للتربیة والثقافة والعلوم وبرنامج الامم المتحدة للبیئة, مرجع في التعلیم البیئي لمراحل التعلیم العام فی الوطن العربي.
2- عبدالدائم الكحيل, أسئلة في الإعجاز – لماذا يعتقد العلما‌ء أن نظرية التطور صحيحة، مع العلم أنها تخالف القرآ‌ن؟, <http://kaheel7.com/pdetails.php?id=793&ft=36>
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.