You Are Here: Home » بابەتەكانمان » لە ئیعجازی زمانەوانی قورئان

لە ئیعجازی زمانەوانی قورئان

لە ئیعجازی زمانەوانی قورئان

نووسینی : ئەندازیار عوسمان

خوای گەورە كە بە زمانی عەرەبی پەیامەكەی ناردووە، یەكێك لەحیكمەتەكانی ئەوەیە كە دەوڵەمەنترین زمانە لەجیهاندا؛ زمانی ڕووسی (130) هەزار وشەیە، زمانی فەڕەنسی (150000) وشەیە، زمانی ئینگلیزی (600000) وشەیە، بەڵام زمانی عەرەبی (12302912) وشەیە، واتە بیست ئەوەندەی زمانی ئینگلیزیە. جا لەم زمانە دەوڵەمەندە خوای پەروەردگار تەنها (15%)ی هێناوە و، كامەی ئاسانە و گونجاوە و مانای تەواو ئەدات بەدەستەوە، بەو شێوەیەی كە هەقی هەموو وشەكان ئەدرێت. قورئان دەماودەم وەرگیراوە، لە جوبرەئیلەوە بۆ خۆشەویست و، لەویشەوە بۆ هاوەڵان، تا گەیشتۆتە ئەمڕۆ.

ئەم قورئانە خواروخێچی و كەم وكورتی، نە لەزمان و نە لەداڕشتن و نە لەبەرنامە و یاساكانیدا، نیە، خوای گەورە دەفەرموێت:

 (قُرْآنًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِي عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٢٨﴾) الزمر.. (الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ﴿١﴾) الكهف.

جا كەسانێك لە كافران و ئەهلی كیتاب ئەم بەرنامەیەیان بە خواروخێچی دەوێت و، دەیانەوێت ئاواش پیشانی خەڵكی بدەن، ئەوانە سزایان دووریە لەرەحمەتی خوا و، بەلەعنەت دەكرێن:

(قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ مَنْ آمَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًا وَأَنتُمْ شُهَدَاءُ ۗ وَمَا اللَّـهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٩﴾) ال عمران .. (فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللَّـهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿٤٤﴾ الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ ﴿٤٥﴾)الاعراف.. (وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا ۚ أُولَـٰئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الْأَشْهَادُ هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ اللَّـهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿١٨﴾ الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿١٩﴾)هود.

لە هەموو قورئاندا دەنگە هاوگونجاوی (التناسق الصوتي) هەیە و بۆشایی (الفجوة) نیە لەنێوان وشەكان و پیتەكاندا:

دكتۆر موحەممەد موحەممەد ئیمام داوود، كە مامۆستای زمانەوانیە لەزانكۆی كەناڵی سوەیس، دەڵێت: زۆر جار ئەو پرسیارە دەكرێت؛ ئەو تەرتیل و تەجویدە بۆ ئاسانكاری بۆ لای نابەن؟ لە بەریتانیا، بە ئامێری تایبەت، هەرچی گۆرانی و ئوپێرا و شت هەیە پشكنینیان بۆكرد، هیچی لە (80%)ی تێنەپەڕاند لە تەناسقی صەوتیدا.. كاتێك جزمی (30)ی قورئانم دانێ‌ بە دەنگی مامۆستای قورئانخوێن شێخ مەحمود حوصەری و، پشكنینیان بۆكرد، وتیان: لە (100%) تەناسقی صوتی تیایە و، بۆشایی نیە لەنێوان وشەكان و پیتەكاندا.. كاتێك، (29) جزمەكەی تریشم دانێ‌، هەمان ئەنجامی دا بەدەستەوە. بۆیە ئەبێ‌ بەو شێوازە، بە تەرتیل بخوێنرێ‌، هەروەك چۆن لەدەمی پیرۆزی خۆشەویستەوە وەرگیراوە. جا لە هەر بوارێكدا دیراسەی قورئانیش بكەین، بۆمان دەرئەكەوێ‌ كە موعجیزەی خوایە و، بەدیاری بۆی ناردوین.

نموونەیەك لەسەر میهرەبانیی خوا لە تەعبیری قورئانیدا:

خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (33) (الانفال).

واتە: (خوا سزای گەلەكەت نادات و ڕیشەكێشیان ناكات تا تۆ لەناویانا بیت و بانگەواز بكەیت و، خوا سزایان بۆ نانێرێت و ڕیشەكێشیان ناكات كە ئەوان داوای لێخۆشبوون بكەن). میهرەبانیی خوا ئەوەندە زۆرە، ئەگەر ناوبەناویش تەوبە و ئیستیغفار بكەن خوا لەناویان نابات. بەڵكو ئەو كاتە لەناویان دەبات كە دەبنە ستەمكاری تەواو و، ستەم دەبێتە سیما و ئاكاریان: (وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ) (59).

ئەگەر لەسەر ستەمی كەم و ناوبەناو لەناوی ببردنایە كەس نەدەما، كە ئەمەش وردەكاریە لە تەعبیری قورئانیدا و (ظالمون)ی بەكارهێنا نەك (یظلمون).

زانستی زمانی گەردوونیی (علم اللغة الكوني):

زانستێكی نوێیە و، لەیەك كاتدا لێكۆڵینەوە لەسەر هەموو زمانەكان دەكات، بە بەراوردكردنی گرامەرەكانیان و پەیوەندی جینیی نێوانیان. بۆ نموونە: زانایانی بەریتانیا سەلماندیان زمانی یابانی نەوەی سێیەمی زمانی عەرەبیە و، زمانی هیندیە سوورەكان جیناتی عەرەبی تیایە.

ساڵی (2003) ئەم زانستە لە كۆنفرانسێكی لەندەندا ڕاگەیاندرا، پاش ئەوەی كە زیاتر لە سی ساڵە كۆلێرای زمانەكان سەری هەڵدا و، لە (1000) زمان نزیكەی (570) زمان ماوە. ئێستا لە هەندێ‌ وڵاتی ئەوروپیشدا گرنگی بەو زانستە ئەدرێت.

مردنی زمانەكان:

زمانیش وەك مرۆڤ لەدایك دەبێت و، بەتەمەنی مناڵی و لاوی و پیری و (اعوجاج)دا تێپەڕدەبێ‌ و دەمرێت. پێشبینی دەكرێت ساڵی (2030) تەنها (30) زمان بمێنێت و، لە ساڵی (2100)دا تەنها (3) زمان دەمێنێتەوە و، زمانی عەرەبی وەك خۆی دەمێنێت، چونكە ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی مردنی زمان لە عەرەبیدا نیە و، ئینگلیزی دەبێت بە زمانی زانست و كۆمپیوتەر.

زمانی نوبی (اللغة النوبیة) لە میسر لەم دواییەدا مرد.. زمانی مالیزی لەسەر مردنە، بۆیە زانكۆی لەندەن پسپۆڕی ناردووە بۆ دیراسە كردنی. ئەمەش وای لە زانایانی بەریتانیا و یابان كرد بەڵگەنامە گرنگەكانیان بە عەرەبی هەڵبگرن.

دیارە هەر زمانێك (500) كەس قسەی پێ بكات بە زیندوو دادەنرێت . ئێستا ئەو زمانەی شكسپیر پێی نووسیوە كەم كەس دەتوانێت تێی بگات و، لاتینیش تەنها لە فاتیكانە و نەماوە..

زمانی ئینگلیزی دەنگی ئۆ (o)ی تیایە كە سەری پیتەكەی دوای خۆی دەخوات، وەك (talk) كە پیتی ئیڵەكە دەخوات.. لە وشەی (cord)دا ئەو ئاڕەی دەخوا.

ئێستا لە لەندەن گوێ‌ نادەن بە (أزمنە) و، قوتابی موحاسەبە ناكەن لەسەری و، خۆیان لائەدەن لە تصریفی فیعلەكان، بۆنموونە دەڵێن: (I go yesterday) (I go tomorrow).. هەروەها كورتكردنەوە و، خێراییان لە دەربڕیندا هەیە، بۆنموونە: (ابراهیم) پاش ماوەیەك ئەبێت بە (ابراهام – ابرام – ابر – اب).

لە زمانی ئینگلیزیدا نووسین و خوێندنەوە وەك یەك نیە، بۆ نموونە: وشەی (محمد) ئەتوانی بە 8 جۆر بینوسیت و، سپێڵەكەی جباوازیی هەبێت.. فەڕەنسی و ئەڵمانیش هەمان كێشەیان هەیە، بەڵام عەرەبی وانیە.

 دكتۆر سەعید شربینی دەڵێت: من  پسپۆڕم لە زمانی ئینگلیزیدا، كە بابەتێك دەنووسم، پاشتر بە كۆمپیوتەر ڕاستی دەكەمەوە.. بەڵام كە بە عەرەبی بنووسم ئاسانترە و، ڕاستكردنەوەی ئیملایی ناوێت.

ناوبراو دەڵێت: هەموو زمانەكان (199) دەنگیان هەیە.. زمانی چینی (60) دەنگە و، ئینگلیزی (44) دەنگە و، فەڕەنسی (42) دەنگە و، زولو (11) دەنگە و، عەرەبی (37) دەنگە. فێربوونی زمان لە ڕێگای ئەو دەنگانەوە (أصوات) زۆر فێربوونەكە ئاسان دەكات، بەپێچەوانەی ئەوەی كە ئێستا دەكرێت.

دە زانا لەو بوارەدا كاردەكەن لە بەریتانیا، تەنها دكتۆر سەعید موسڵمانە، بەڵام كاتێك وشەی (الله) یان بە ئامێری تایبەت فەحس كرد دەرچوو یەك دەنگە، بەمەش زانایەكی تریان موسڵمان بوو.

دروستبوونی وشە لە مێشكدا:

چەندین ساڵە وادەزانرێت كە لای چەپی مێشك بەرپرسە لە قسەكردن، ئەوەش بەوەی كاتێك كەسێك زیان بەر لای چەپی سەری دەكەوێت لە قسەكردن دەكەوێت. زانایان توانیان بەهۆی سكانی مێشك و گەورەكردنی بۆ (35) ملیۆن جار، شوێنی دروستبوونی وشە ببینن، لە ناوەڕاستی خوارەوەی بەشی دواوەی مێشكدا و، پاشان وشەكان دێن بۆ لای چەپی مێشك.. كاتێك یەكێ‌ لەو زانایانەیان، كە ئینگلیزی و فەڕەنسی و فارسی دەزانی، لەناو ئەو ئامێرەدا كە بەو زمانانە قسەی كرد، وشەكان لە شوێنی دروستبوونیانەوە دەهاتن بەرەو لای چەپی مێشك.. كاتێك كە چەند وشەیەكی عەرەبی وت، وشەكان چوون بەرەو لای ڕاستی مێشك، جا كە بەعەمەلی ئەوەی بینی لەسەر شاشەی ئامێرەكە، موسڵمان بوو.

ئێستا ڕاستیەكی زانستیە لە زانكۆی لەندەن كە زمانی عەرەبی زمانی دایكە و، هەموو زمانەكان لەوەوە هاتوون و، زمانی ئادەمیش عەرەبی بووە!.

لەكۆتاییدا دەڵێین: خوای پەروەردگار بۆ هەر گەلێك بە زمانی خۆیان پەیامی ناردووە و، دوای خۆیان زمانەكەش و پەیامەكەش نەماوە، بەڵام قورئان، چونكە بۆ هەموو مرۆڤایەتیە هەتا قیامەت، بە زمانی عەرەبی ناردویەتی، كە زمانێكە هەروەك چۆن خوا قورئانی پاراستووە زمانەكەشی بۆ دەپارێزێت لە تیاچوون، تا ئەو پەیامە هەمووكەس بەئاسانی تێی بگات.

دكتۆر سەعید دەڵێت: ئێستا لە لەندەندا، كە (7) ملیۆن كەس دەژی، نزیكەی (4) ملیۆن موسڵمان هەیە و، ناوەندە ئیسلامیەكەی (40) فەددانە و، (250) قوتابخانەی عەرەبی هەیە و، بێجگە لە بەشەكانی زمانی عەرەبی زانكۆكان. خەڵكی بە (40) پاوەند فێری ئینگلیزی ئەبن، كەچی (400) پاوەند ئەدەن بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی و، بەساڵێك یان دووساڵ بەچاكی فێردەبن.. بۆ نموونە كە (كات ستیڤنس) هات فێری قورئانی بكەم و قورئانم بۆ خوێند، كەوتمە وەرگێڕان بۆی، وتی: وەری مەگێڕە، ئەو خوایەی قورئانی ناردووە هەر ئەو خوایەش مێشكی دروست كردووە.. ئێستا هەموو قورئانی لەبەرە و، خاوەنی گەورەترین قوتابخانەی ئیسلامیی فەرمیە و، ئیعترافی پێكراوە لەلایەن حكومەتەوە. كات ستیڤنس كاتێك ئاهەنگی گۆرانی دەگێڕا بۆی ئەوەندە خەڵك لە وڵاتانەوە دەهاتن، بلیتی فڕۆكە (50%) گران دەبوو. كە موسڵمان بوو زۆر لە جەماوەرەكەشی موسڵمانبوون.

سەرچاوەكان:

.. سلسلة محاضرات الدكتور سعيد الشربيني، وهو رئيس قسم اللغة الأم – اللغة العربية – قسم اللغة الكوني – جامعة لندن
http://www.way2allah.com/modules.php…=Series&id=575
عدد المحاضرات حتى الآن: محاضرتين.
المحاضرة الأولى:
http://www.way2allah.com/modules.php…iles&khid=6100

المحاضرة الثانية:
http://www.way2allah.com/modules.php…iles&khid=6175

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top