You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ئەو ڕێنماییانەی پێغەمبەر كە دەبنە هۆی پاراستن لە نەخۆشیی وەك (پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا)

ئەو ڕێنماییانەی پێغەمبەر كە دەبنە هۆی پاراستن لە نەخۆشیی وەك (پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا)

ئەو ڕێنماییانەی پێغەمبەر كە دەبنە هۆی پاراستن لە نەخۆشیی وەك

(پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا)

 

ئامادەكردنی : د. زانا ئەحمەد

دكتۆرا لە پزیشكیی هەناودا

ڕێنماییەكانی پێغەمبەر (دروودی خودای لێبێت) وەك چۆن لەو دونیا دەبنە هۆی خۆشی و دووری لە ناخۆشی، ئاواش لە دونیادا هەمان ئەنجامیان لێدەكەوێتەوە. كۆمەڵێك لە ڕێنماییەكانی پەیوەندییان بە ڕێگری لە نەخۆشییەوە هەیە و ڕێك لەگەڵ ڕێنماییەكانی پزیشكی سەردەم دێنەوە، هێنانەوە بەر باس و پابەند بوون پێیانەوە، بەتایبەت لەم كاتەدا كە نەخۆشییەكی كوشندەی درم تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچنیوە، گرینگییەكی زۆری هەیە:

  1. خواردن و خواردنەوەیەك نەخورێت كە لە هەموو ڕوویەكەوە پاك و تەندروست نەبێت: خوای گەورە دەفەرمووێت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ)، واتە “ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! لەو خواردن و ڕۆزییە پاكانە بخۆن كە پێمان بەخشیون”. ڕوون بووەتەوە هۆی دەستپێكی ئەم نەخۆشییەش، خواردنی هەندێك خۆراكە، كە ئیسلام قەدەغەی كردوون.
  2. زوو زوو دەست شوشتن: پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت ” لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي، لَأَمَرْتُهُمْ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ بِوُضُوءٍ” واتە “لەبەر بار گران كردنی ئوممەتەكەم نەبووایە، فەرمانم پێدەكردن بۆ هەموو نوێژەكان دەستنوێژ بگرن”، كەواتە وا باشە ڕۆژی پێنج جار دەست بشۆررێت.
  3. دەم و لووت داپۆشین لە كاتی پژمیندا: “أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ كان إذا عطِس، غطَّى وجهَهُ بيدِهِ أوْ بِثوبِهِ”، واتە ” پێغەمبەر (د.خ) هەر كاتێك بپژمیایە، دەموچاوی بە دەستی یان جلی دادەپۆشی”.
  4. باوەش بەیەكدا نەكردن و یەكتر ماچ نەكردن: ” قالَ رجُلٌ: يا رسولَ اللَّهِ، الرَّجلُ منَّا يَلقى أخاهُ أو صديقَهُ، أينحَني لَهُ؟ قالَ: لا، قالَ: فيَلتزمُهُ و يقبِّلُهُ؟ قالَ: لا، قالَ: فيأخذُ بِيدِهِ ويصافحُهُ؟ قالَ: نعَم.”، واتە “پیاوێك پرسیی: ئەی پێغەمبەر! ئایا كاتێك یەكێك لە ئێمە دەگات بە برا یان برادەرێكی، خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر. ئەی باوەشی پێدا بكات و ماچی بكات؟ فەرمووی: نەخێر. ئەی دەستی بگوشێت و تەوقەی لەگەڵدا بكات؟ فەرمووی: بەڵێ.”
  5. لە كاتی نەخۆش كەوتندا، سەر لە پزیشك بدرێت و چارەی پێویست وەربگیرێت: پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی “يا عِبادَ اللهِ تداوَوْا، فإنَّ اللهَ لم يَضَعْ داءً إلَّا وضَعَ له شفاءً إلَّا الهَرَمُ”، واتە “ئەی بەندەكانی خوا! (كە نەخۆش كەوتن) چارەی خۆتان بكەن، خوای گەورە نەخۆشییەكی دانەناوە چارەسەریشی بۆ دانەنابێت، تەنها پیری نەبێت”.
  6. كەسی نەخۆش تێكەڵی كەسانی ساغ نەبێت، لە شوێنێكیشدا نەخۆشییەكی درم بڵاو بووەوە، كەسی تێنەچێت و كەسیش لێی دەرنەچێت: پێغەمبەر (د.خ) لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی درمەوە دەفەرمووێت ” إذا كانَ بأرضٍ وأنتُمْ فيها فلا تَخرُجوا فِرارًا منهُ، وإذا سَمِعْتُم بِهِ بأرضٍ فلا تقدُموا عليهِ.”، واتە “ئەگەر لە خاكێكدا بوون و نەخۆشیی تێدا بڵاو بووەوە، لێی ڕامەكەن و دەرمەچن لێی، خۆ ئەگەر زانیشتان لە شوێنێكدا نەخۆشی بڵاو بووەتەوە، سەری پێدا مەكەن”.

 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top