You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زانکۆی هارڤارد “قورئان” لە ڕیزی باشترین پەرتووک بۆ دادپەروەریی دادەنێت

زانکۆی هارڤارد “قورئان” لە ڕیزی باشترین پەرتووک بۆ دادپەروەریی دادەنێت

زانکۆی هارڤارد “قورئان” لە ڕیزی باشترین پەرتووک بۆ دادپەروەریی دادەنێت

وه‌رگێڕانی : ڕابەر هادی

زانکۆی هارڤارد دەقی قورئان، کە کۆتا سروشە هەر وەک ئێمە بڕوامان پێیەتی، بە وشە پیرۆزەکانییەوە دەگێڕێتەوە. (الله) بە کۆتا پەرتووکی خۆی دەستنیشانی کردووە. لەلایەن بەدیهێنەری گەردوونەوە ڕەوانە کراوە و ڕێی ڕاستیی ژینمان بۆ ڕۆشن دەکاتەوە.

یەکسانیی و یاساکان لە ئیسلام و پەڕتووکە پیرۆزەکەیدا، کە تەژییە لە یاسای بنەڕەتیی بۆ مرۆڤەکان، بەشێوەیەکی سەرەکیی تیشکیان خراوەتە سەر، ئیسلام هیچ بوارێکی بۆ نادادیی تێدا نییە.

سەراپای گەردوون ڕاستیی وەردەگرن و ڕێز لەوە دەگرن کە لە قورئاندا باس کراوە. هەرچەندە کردەوەکانیان پێچەوانەیە، بەڵام دۆخی موسڵمانانیش هەر بەو جۆرەیە.

لە دەمی کتێبخانەی فاکەڵتی، بەشی یاسای زانکۆی هارڤارد، کە یەکێکە لە بەشە دیارەکانی یاسا، ئایەتێکی سوڕەتی نساء هەڵواسراوە. وە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوە لە باشترین دەستەواژەکانی ڕابردووە دەربارەی یەکسانیی. بەشی یاسای زانکۆی هارڤارد ماڵی گەورەترین کتێبخانەیە لە سەرتاسەری جیهاندا، وە بەشێکە لە زانکۆکە.

ئایەتەکەی سوڕەتی نساء (ئافرەتان) فەرمان بە مرۆڤ دەکات کە بەجدیی پابەندی یەکسانیی ببن. وێنەکەی لای خوارەوەش تەواوی ئایەتەکەیە:

ئەوە یەکێکە لەو سێ نووسراوە دیارەی کە بە دیوارەکەوە خراوەتە ڕوو:

(http://library.law.harvard.edu/justicequotes/)

کە ئەویش بەرامبەر دەروازەی سەرەکی فاکەڵتییەکەیە. دوو نووسراوەکەی دیکەش یەکێکیان نووسراوی (سەینت ئۆگەستن) و ئەوەی دیکەشیان (مانگا کارتا)یە.

https://theislamicinformation.com/harvard-university-quote-quran-justice/?fbclid=IwAR3DqAmeZKBtYnkV-5FTYIry6GZoC6fhffx-4hV6HGdcTKaNqxZs5QaCUwg

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top