You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

زەیتون ‌و زەیتی زەیتون لە زانستی نوێدا

وەرگێڕانی: به‌رزان ئه‌بوبه‌كر ( خوای گەورە لێی خۆش بێت)

درەختی زەیتون درەختێكی پیرۆزە، خودای گەورە سوێندی بە زەیتون خواردووە، هەروەكو دەفەرموێت:

وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ ﴿١ وَطُورِ سِينِينَ ﴿٢ وَهَـٰذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ ﴿٣ التين.
واتە:(سوێند بە درەختی هەنجیر ‌و زەیتون، سوێند بە كێوی پیرۆزی طور «ئەو كێوەی پێغەمبەر موسا لەگەڵ خودای گەورە وتوێژی دەكرد» سوێند بەم شارە هێمن ‌و ئاسودەیە) هەروەها خودای گەورە ئاماژەی بە سوود ‌و قازانجی درەختی پیرۆزی زەیتون كردووە هەروەكو دەفەرموێت:

وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَاءَ تَنبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ ﴿٢٠ المؤمنون.
واتە: جۆرە درەختێكیش واتە زەیتون كە لە كێوی طوری سینادا دێتە دەر، سەوز دەبێت بە هەڵگرتنی ڕۆن ‌و چەوری ‌و پێخۆرە بۆ بخۆران، واتە بەو جۆرە لەو جێگەیەدا دارێكی قەشەنگمان سەوز كردووە، كە هەم زەیتی هەیە ‌و هەم ڕۆنی لێدەگیرێ بۆ خواردن، لە تەفسیری خازن دا هاتووە كە كە مەبەست لە (تَنبُتُ بِالدُّهْنِ) واتە سەوز دەبێت ‌و لە ناویدا ڕۆن ‌و چەوری هەیە.
بەڵگەی فەرمودەی پێغەمبەر فەرمانمان پێدەكات بە خواردنی زەیتی زەیتون ‌و چەوركردنی جەستەمان بە ڕۆنی زەیتون، هەروەكو دەفەرموێت:

(كلوا الزيت وادهنوا به، فانه من شجرة مباركة) رواه أحمد والترمذي، والحديث صححه الَالباني رحمه الله بمجموع طرقه، واتە: لە ڕۆنی زەیتی زەیتون بخۆن ‌و سەر و له‌شتانی پێ چەوربكەن چونكە لە درەختێكی پیرۆزە، مەبەست لە وشەی پیرۆز بریتی یە لە زۆری سوود ‌و كەڵك، واتە درەختی زەیتون سوود ‌و كەڵكی زۆری هەیە دەرهێنانی ڕۆن لە درەختی زەیتون یەكێكە لە سودەكانی ئەو درەختە.
ڕاستی زانستی:
زەیتی زیتون بە باشترین ماددەی چەوری دادەنرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی دڵ ‌و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، هەروەها كاریگەرییەكی زۆر باشی هەیە بۆ پاراستنی مرۆڤ لە ترشەڵۆك ‌و برینی گەدە هەروەها كاریگەری ئەرێنی هەیە لە نەخۆشی شەكرەدا، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی دەناڵێنن بە دەست قەڵەوی لە ڕادەبەدەرەوە.. هەروەها زەیتی زەیتون یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرگەگرتنی پەستانی دەروونی ‌و ماندوبوون، زەیتی زەیتون بەرگری جەستە لە دژی نەخۆشیەكان زیاددەكات، خوێنبەرەكان ‌و هاتووچۆی خوێن، هەروەها بۆ هێوربوونەوە ‌و چارەسەری قەبزی ‌و ڕەوانكردنی میز‌و لەناوبردنی بەردی زراو، بۆ نەخۆشی شەكرەش بەسودە، بە تێكەڵاوی شەربەتی لیمۆ.


زەیتی زەیتون و كۆلیستڕۆڵ:
زەیتی زەیتون لە ڤیتامین (E) پێكهاتووە كە ناسراوە بە دژە ئۆكسید. سودی تەندروستی زەیتی زەیتون لە دەوڵەمەندی پێكهاتەكەیەكی لە دژی ئۆكسید بوون، هەروەها بۆ ترشەڵۆكی كە بە تەنها چەوری نین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئەوەی دەرخستووە كە زەیتی زەیتون ئاستی كۆلیسترۆڵی گورچیلە ‌و كولیستڕۆڵی زیانبەخش كەم دەكاتەوە بە بێ ئەوەی هیچ كاریگەری خراپ لەسەر كۆلیستڕۆڵی سوودبەخش بكات. سەرەڕای ئەوەش لە توانایدا هەیە جەستە لە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان بپارێزێت.
زەیتی زەیتون ‌و شێرپەنجە:
لە زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە گونجاندنێكی پێچەوانە هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون ‌و ڕوودانی زۆرێك لە وەرەمە شێرپەنجەییەكان ئەوەی بەدیكراوە لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوەیە كە پەیوەندییەكی پتەو هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون ‌و دابەزاندنی ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك ‌و گەدەوە.. خواردنی زەیتی زەیتون مرۆڤ لە ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، وەكو شێرپەنجەی كۆڵۆن ‌و منداڵدان ‌و شێرپەنجەی هێلكەدان.
سەرژمێری ‌و لێكۆڵینەوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەكارهێنانی زەیتی زەیتون لە خواردندا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 35%، وڵاتی ئیسپانیا كەمترین ڕێژەی تووشبوونی نەخۆشی شێریەنجەی مەمكی ئافرەتانی تێدا تۆماركراوە بەهۆی بەكارهێنانی زەیتی زەیتونەوە.


لێكۆڵینەوەكان لە نەخۆشیە درمەكان ئەوەیان دەرخستووە كە گونجاندنێكی پێچەوانە هەیە لە نێوان خواردنی زەیتی زەیتون ‌و تووشبوونی زۆرێك لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان، زۆرینەی ئەو لێكۆڵینەوانە جەخت دەكەنەوە لەسەر پەیوەندییەكی پتە‌و لە نێوان زەیتی زەیتون ‌و كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك ‌و گەدە.
چەند لێكۆڵینەوەیەكی دیكە سەلماندویانە كە خواردنی زەیتی زەیتون ‌و میوە ‌و سەوزە مرۆڤ لە چەندە جۆری شێرپەنجەی وەكو كۆڵۆن ‌و شێرپەنجەی منداڵدان ‌و هێلكەدان دەپارێزێت.
ڕووی ئیعجازی زانستی لە زەیتوندا:
لەم ساڵانەی دواییدا توێژینەوە پزیشكی ‌و كیمیاییە زیندەییەكان سەلماندویانە و چەندین سوودیان لە زەیتی زەیتوندا ئاشكرا كردووە، لە كۆندا پزیشكان لەو بڕوایەدا بوون كە زەیتی زەیتون جیاوازییەكی ئەوتۆی نیە لەگەڵ زەیتەكانی دیكەدا لە ڕووی زیان ‌و سوودەوە.
سوودەكانی زەیتی زەیتون تەواوی لایەنە خۆراكی ‌و چارەسەرییەكانی لە خۆگرتووە، ئێمە تێبینی دەكەین هەموو ڕۆژێك دۆزینەوەی زیاتری سوودەكان ‌و پاراستن ‌و چارەسەری زەیتی زەیتون دەردەكەوێت ئەوەش لەگەڵ ئەو هەواڵەدا كە پێغەمبەر پێی داوین یەكدەگرێتەوە.

سه‌رچاوه: كتێبی (هذا محمد رسول الله و براهین ‌رسالته)/ د.عبدالله المصلح.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top