ئیعجازی درووست بوونی شیر

246 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئیعجازی درووست بوونی شیر

و: مصعب جميل

بە ڕاستی ئەمە موعجیزەیەكە و پێویستی بە تێڕامانێكی قوڵ هەیە. باشە مانگا چۆن دەتوانێت هەموو ڕۆژێك بە بێ ئەوەی ماندوو بێت یان بێزاربێت بڕی 25 كیلۆگرام شیر لە ڕێگەی خوێنەوە بەرهەم بهێنێت؟

با ئەم ئایەتە پیرۆزەی قورئان بخوێنینەوە:

وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ۖنُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِ مِن بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِّلشَّارِبِينَ ﴿٦٦النحل.

واتە: وه‌ به‌ڕاستی له‌ ئاژه‌ڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوه‌ په‌ند وه‌رگرتن هه‌یه‌ له‌وه‌ی له‌ناو سکی دایه‌ به‌ ئێوه‌ی ده‌نۆشین له‌نێوان سروان و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خه‌وشی ڕه‌وان بۆ نۆشه‌رانی.

ئەوەی سەیرە شیری مانگا پشت دەبەستێت بە سوڕانەوەی خوێن و گواستنەوەی خۆراك… زاناكان دەڵێن تەنها یەك مانگا دەتوانێت هەموو رۆژێك بڕی 25 كیلۆگرام شیر بەرهەم بهێنێت، ئەم بڕە شیرەش پێویستی بە دە هەزار كیلۆگرام خوێن هەیە! جەستەی مانگا بڕی 45 لتر خوێنی تێدایە ئەم بڕەش لە سوڕانەوه‌یەكی زۆر خێرا و بەردەوامدایە بەتایبەتی لە گوانەكاندا.. خوێنیش بەهۆی ئەو گژوگیایانەی كە لەلایەن مانگاكەوە دەجورێ و دەبێتە ریخ دادەنرێت بە ماددە سەرەكی دروستكردن یاخود بەرهەمهێنانی شیر…
مانگا لە ڕۆژێكدا بڕی 100 لتر لە گژوگیا دەخوات ڕۆژانەش 40 هەزار جار جوین یاخود كاوێژكردن دەكات.. مانگاش وەكو كارخانەیەكی گەورە دادەنرێت بەڵام قەبارەكەی بچوكە و بەبێ ئەوەی ماندوو بێت خەریكی بەرهەم هێنانی شیرە و خۆشی هەر بۆ ئەم مەبەستە دروستكراوە…
پڕۆسەكە بە هەرسكردنی خواردنەكە دەست پێ دەكات بۆ نموونە گژوگیا.. ئەمەش لە ڕێگەی تێكەڵ بوونی گژوگیاكە بە ئاو لەناو گەدەی یەكەمدا كە لەوێ بە هۆی بەكتریای گەدەوە گژوگیاكە لێك هەڵدەوه‌شێت و ئنجا سەرلەنوێ ڕەوانەی دەم دەكرێتەوە تاوەكوو زیاتر بجورێ یاخود كاوێژ بكات.. ئینجا لە ڕێگەی گەدەی دووەمەوە سەر لەنوێ خواردنەكە دەشێلێت و دەیهاڕێت بۆئەوەی نەرمتر بێت.. ئەوجا لە رێگەی گەدەی سێهەمەوە پەستان دەخرێتە سەر خواردنەكە بۆ ئەوەی پاك بكرێتەوە لە ئاو و ماددە زیان بەخشەكان… لە كۆتاییەكەیدا و لە گەدەی چوارەمدا جوین یاخود كاوێژكردنی خۆراكەكە تەواو دەبێت و خۆراكەكە دەچێتە ڕیخۆڵە باریكە و بەشێكیشی دەچێتە گوانەكان…


پڕۆسەی هەرسكردن لە گیانلەبەران پڕۆسەیەكی زۆر ئاڵۆز و ڕێكوپێك و ڕێكخراوە.. ئەم پڕۆسەیەش بە چوار قۆناغ ئەنجامدەدرێ، ئەم چوار قۆناغەش زۆر گرنگە بۆ وەدەستهێنانی شیرێكی بە تامتر و پاكتر و ڕوونتر. هەر كاتێكیش یەكێك لە قۆناغەكانی هەرسكردن دووچاری ناڕێكیەك بێت یاخود بە باشی كارنەكات یان سوڕانەوەی خوێن و گواستنەوەی هۆرمۆنەكان وەكو پێویست نەبن ئەوا شیرەكە تێكدەچێت و بە كەڵكی خواردنەوە نایەت و ناتوانین سودی لێوەرگرین…
كەواتە ڕاستیە زانستیەكانیش هەر ئەمە دەسەلمێنن كە دروستبوونی شیر لە مانگا و گیانلەبەرانی دیكە بە شێوەیەكی گشتی لە ڕێگەی گوان و ئەو خوێنەوە دەبێت كە خواردنە هەرسكراوەكەی هەڵگرتووە، ئیدی شیرەكە لە نێوان ئەو خوێنە و ئەو ریخەوە دەردەچێت واتە گژوگیا هەرسكراوەكە بە شێوەیەكی زۆر سەیر كە مرۆڤ دووچاری سەرسوڕمان دەكات…
ئەم میكانیزمە ورده‌ و سەیرەی بەرهەم هێنانی شیر كە تازە بە تازە لە چەرخی ئێستاماندا لە لایەن زانایانەوە دۆزراوەتەوە قورئان لە ئایەتێكی گەورەدا باسی لێوەكردووە ئەم ئایەتەش وانە و پەندێكە بۆ هەموو ئەوكەسانەی دەیانەوێ وانە و پەند وەرگرن كاتێك خودای گەورە دەفەرموێ:

وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ۖنُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهِ مِن بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَائِغًا لِّلشَّارِبِينَ ﴿٦٦النحل.

(فرث)یش ئەو ماددە خۆراكیانەیە كە خوێن لەگەدە وە دەیگوازێتەوە بۆ گوانەكان تاوەكوو شیر بەرهەم بهێنرێت كە پڕیەتی لە هۆرمۆنات و ئەنزیمات و پڕۆتینات.
لێرەدا دەبێ چەند پرسیارێك بكەین:
پێغەمبەرﷺ چۆنی زانی دروستبونی شیر بە بێ خوێن و ریخ نایەتە بەرهەم؟
باشە چۆنیشی زانی شیر لە نێوان خوێن و ریخەوە دێتە دەرێ؟
چ شتێك وای لێدەكا باسی راستیەكی زانستی بكا كە نەتەوەكەی نەیاندەزانی و ئەسڵەن هەر سەریشیان لێ دەرنەدەكرد؟
ئەوە خوای گەورەیە كە ئەو قورئانەی دابەزاندۆتە سەر پێغەمبەر تاوەكوو بیری لێ بكەینەوە و دڵنیابین و پەندی لێوەرگرین و باوەڕمان پتەوتر و زیاتر بێت.

سه‌رچاوه‌:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-19-30/1742-2014-12-28-00-37-24

:سەرچاوەکانی نوسەر

http://ansci.illinois.edu/static/ansc438/Mamstructure/anatomy_7.html

http://www.dairy.edu.au/discoverdairy/Students/From-Farm-to-Plate/How-Cows-Make-Milk.aspx

http://www.ilri.org/InfoServ/Webpub/fulldocs/SmHDairy/chap16.html

Share Button

246 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top