موعجیزەی ناوی سوورەتەکانی قورئان

306 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

موعجیزەی ناوی سوورەتەکانی قورئان

 و: شاگوڵ

ئەمە پوختەیەکە لە موعجیزەیەک کە دەردەکەوێ لە سووره‌تەکانی قورئانی پیرۆزدا و، دڵنیاشتان دەکەینەوە كه‌ ئەم موعجزەیە ئيجتيهاد یان بڕیاری مرۆڤ نیيە، بەڵکو بە فەرمانی خوای گەورەیە..

بێدینێک داوای موعجیزەیەکی لێ کردم کە هه‌موو سووره‌تەکانی قورئان بگرێتەوە و، وتی هه‌موو ئەو موعجیزانەی پەخش کراون، سوتفەیەکن و دەکرێ لە هەر کتێبێکدا بیدۆزینەوە و، تە‌حەدداتان دەکەم یاسایەك بێنن جێبەجێ ببێ بەسەر هه‌موو سووره‌تەکانی قورئاندا. پاك و بێگەردی بۆ خوا! بە خەیاڵمدا نەدەهات کە لە قورئاندا یاسایەکی زمانەوانی بدۆزمەوە کە جێبەجێ ببێ بەسەر هه‌موو سووره‌تەکانی ‌قورئاندا بێ جیاکاری .

کاتی دەستخستنی گەورەترین بەرنامە بۆ ئاماری قورئانی پیرۆز، شتێکی سەیرمان دۆزیيەوە لە هەر سووره‌تێک لە سووره‌تەکانی قورئاندا کە ژمارەیان (١١٤) سووره‌تە، هەرسووره‌تێك لە سووره‌تەکانی قورئان وشەیەک یان چەند وشه‌یەکی تایبەت بە خۆی لەخۆ دەگرێت کە لە هیچ یەکێک لە سووره‌تەکانی دیکەدا نەهاتووە و، ئەم یاسایە بەسەر هەر (١١٤) سووره‌تەکەدا جێبەجێ دەبێ، بەبێ جیاکاری.

سووره‌تی (الفاتحة) دوو وشه‌ی تێدایە: “إیاك ، نستعین” کە تەنیا لە سووره‌تی (الفاتحه‌)دا هەن وەک ئەوەی خوا بیەوێ لە هه‌موو ڕکاتێکی نوێژدا کە (الفاتحة)‌ دەخوێنین، ئەوەمان بیر بێنێتەوە کە دەبێ تەنیا پشت بە خوای گەورە ببەستین .

سووره‌تی (البقرة)، ٦٤٧ وشه‌ی تایبەت به‌ خۆی تێدایە کە لە هیچ سووره‌تێکی تردا نەهاتوون (حسب الرسم الاول للقرآن) وەک : (الطلاق، الخیط، قثائها، فومها، عدسها، بصلها…).

سووره‌تی (آل عمران)، ٢٨٩ وشه‌ی تایبەت بە خۆی تێدایە کە لە هیچ سووره‌تێکی تردا دووبارە نەبۆتەوە، وەک (حصورا، محررا، نبتهل…) و بەم شێوەیە تەنانەت سووره‌تە کورتەکانی کۆتایی قورئانیش هەمان یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.

سووره‌تی (الاخلاص) سێ وشه‌ی تایبەت بە خۆی لەخۆ دەگرێت: (الصمد ، یلد ، یولد) وەك ئەوەی خوای گەورە ئەم سووره‌تەی تایبەت کردبێ بەوەی دڵنیایی بدات لەبارەی ئەوەی کە نە کەسی لێ بووە و نە لە کەس بووە، ئاشکرایە کە دەکرا وشه‌ی “یلد” یان “یولد” لە سووره‌تەکانی تریشدا هاتبا، کە باسی لەدایکبوونی عیسای مەسیح (سەلامی خوای لەسەربێت) کراوە و، لەدایکبوونی مەریەم (سەلامی خوای لەسەربێت) و لەدایکبوونی ئیسماعیل و ئیسحاق و یەحیا (سەلامی خوایان لەسەربێت)، بەڵام ئەم وشه‌یە (یلد، یولد) تەنیا لە سووره‌تی (الاخلاص)دا هاتوون و بە شێوەی نەرێش هاتووە تاكو هەر جارێك ئەم سووره‌تەمان خوێندەوە وه‌بیرمان بێنێتەوە کە نە کەسی لێ بووە و نە لە کەسیش بووە.

لەبارەی کورتترین سووره‌تی قورئانيش کە سووره‌تی (الكوثر)ە کە تەنیا لە “دە” وشه‌ پێک هاتووە، پێنج وشه‌ی تایبەت بە خۆی تیدایە کە لە هیچ سووره‌تێکی تردا نەهاتووە، کە ئەمانەن: (أعطیناک، الکوثر، انحر، شانئك، الابتر). وشه‌ی “الكوثر” بۆ نموونە دەکرا لە سووره‌تەکانی تریشدا هاتبا، بەڵام خوای گەورە سووره‌تی “الكوثر”ى تایبەت کردووە بەم وشه‌یە و ناوی سووره‌تەکەشی ناوە (الكوثر).

ئەوەی سەیرە لەم یاسایەدا، ئەو وشه‌ تایبەتانەن کە بە تەنیا لە هەر سووره‌تێکدا هاتوون، تەعبیر لە ناوەرۆکی ئەو سووره‌تە دەکەن نەک بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بێت، بۆ نموونە:

 وشه‌ی “قریش” لە هه‌موو ‌‌قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (القریش)دا نەبێت..

هەروەها وشه‌ی “الماعون” لەهه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الماعون)دا نەبێت..

وشه‌ی “الفلق” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە، لە سووره‌تی (الفلق)دا نه‌بێت..

وشه‌ی “العادیات”  لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (العادیات)دا نەبێت..

وشه‌ی “الهمزة” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الهمزة)دا نەبێت..

وشه‌ی “القدر” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (القدر)دا نەبێت..

وشه‌ی “التین”  لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (التین)دا نەبێت..

وشه‌ی “المطففين” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (المطففين)دا نەبێت..

وشه‌ی “الطارق” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الطارق)دا نەبێت..

وشه‌ی “النازعات” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (النازعات)دا نەبێت..

وشه‌ی  “المرسلات” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (المرسلات)دا نەبێت..

وشه‌ی “المدثر” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (المدثر)دا نەبێت

وشه‌ی “التغابن”  لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (التغابن)دا نەبێت..

وشه‌ی “الذاريات” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الذاريات)دا نەبێت..

وشه‌ی “الأحقاف” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الأحقاف)دا نەبێت..

وشه‌ی “الجاثية” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الجاثية)دا نەبێت..

وشه‌ی “النحل” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (النحل)دا نەبێت..

وشه‌ی “النمل” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (النمل)دا نەبێت..

وشه‌ی “العنکبوت” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (العنکبوت)دا نەبێت..

وشه‌ی “الفيل” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الفیل)دا نەبێت..

وشه‌ی “الكهف” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الکهف)دا نەبێت..

وشه‌ی “الشعراء” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (الشعرا‌ء)دا نەبێت..

وشه‌ی “لقمان” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (لقمان)دا نەبێت..

وشه‌ی “سبأ” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (سبأ)دا نەبێت..

وشه‌ی “مائدة” لە هه‌موو قورئاندا نەهاتووە لە سووره‌تی (المائدة‌)دا نەبێت..

هه‌ر بەم شێوەیە، هەر سووره‌تێك لە سووره‌تەکانی قورئانی پیرۆز، وشه‌یەک لەخۆ دەگرێ کە پەیوەنديی بە ناوەرۆکی سووره‌تەکەوە هەیە و لە هیچ سورەتێکی تردا نەهاتووە و بە زۆریش ئەو وشه‌یە ناوی سووره‌تەکەیە.. ئەمە موعجیزەیەکە ئەمڕۆ دەردەکەوێ، تاكو بەڵگەی پێ پتەو و بەهێز بکەی بەرامبەر هەر بێدینێکی خۆبەگەورەزان و، ئەو ڕاستییە بڵێی کە ناکرێ ئەم قورئانە وتەی مرۆڤ بێت و، بە ڕاستی هیچ کەسێک ناتوانێت هاوشێوەی بێنێت. وەک خوای گەورە دەفەرموێ :

(قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍظَهِيرًا) (الاسراء: 88).

بەقەڵەمی عبد الدائم الکحیل

www.kaheel7.com/ar

سەرچاوە:

 بەرنامەی (إحصاء القرآن الکریم)

Share Button

306 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top