You Are Here: Home » بابەتەكانمان » فه‌رمووده‌ و ئيعجاز

فه‌رمووده‌ و ئيعجاز

فه‌رمووده‌ و ئيعجاز


ن: د. عبدالجواد الصاوي و: حسن محمود

پێغەمبەرمان (ﷺ) ڕێگری لە خواردنی گۆشت و خواردنەوەی شیری ئەو ئاژەڵانە كردوە كە پاشماوە و پاشەڕۆ و شتی پیس دەخۆن و، هی گوێ‌ درێژیش.
(بیهقی و بزار) لە (عەبدوڵای كوڕی عومەر)وە گێڕاویانەوە، كە فەرمویەتی:

(نهى رسول الله (ﷺ) عن أكل الجلالة وألبانها ويروى أنه نهى عن ركوب الجلالة) (حديث حسن، تخريج مشكاة المصابيح: 128/4) واتە: (پێغەمبەر (ﷺ) ڕێگری كردووە لە خواردنی گۆشت و شیری ئەو ئاژەڵانەی پاشەڕۆ و پاشماوە و شتی پیس دەخۆن، هەروەها سوار بونیشیان.)
(الجلالة) ئەو ئاژەڵانەن كە پیسی و پاشەڕۆ و پاشماوە دەخۆن بە تایبەتی پاشەڕۆ و پیسایی، كە ژینگەیەكی باش و لەبارە بۆ گەشە و زیادبونی كرم و مشەخۆرەكان و میكرۆبە زیان بەخشەكان كە ژمارەیەكی یەكجار زۆریان لەناو ئەو پیسایی و پاشەڕۆكانه‌دا هەیە كە زیاتر لە سەد بلیۆن میكرۆب لە یەك گرام پیساییدا هەیە. بۆیە پاشەڕۆ و پیسی، كۆگا و سەرچاوەیەكی سەرەكی پڕ مەترسین.


لێكۆڵینەوە زانستیەكان ئەوەیان سەلماندووە كە پیسایی ڕێژەیەكی زۆر و جۆرا و جۆر لە زەهری ترسناك بۆ تەندروستی مرۆڤ لەخۆ دەگرێت. جا هەر كاتێ ئاژەڵێك یا باڵندەیەك ئەو پیسایی و پاشماوە و پاشەڕۆیانەیان خوارد ئەو میكرۆبانە لە خوێن و گۆشتیدا بڵاودەبنەوە و لە شانەكانی پێكهاتەكانی لەشیدا دەنیشێت. كاتێ مرۆڤیش گۆشتی ئەو ئاژەڵە یا شیر و بەرهەمەكانی دەخوات توشی چەندەها دەرد و نەخۆشی دەبێت. بۆنموونە ماوەیەك حەقلی مانگا ڕیقنەی مریشكیان دەیانێ وەك خواردن، كە ئەوەش بووە هۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی شێتی مانگا، واتا خواردنی ڕیقنەی مریشك لەلایەن مانگاوە زۆر خراپە،

1- https://www.motherjones.com/environment/2013/12/we-feed-cows-chicken-poop/
2-https://www.huffingtonpost.com/2011/02/03/mad-cow-disease_n_818188.html

http://www.huffingtonpost.com/…/mad-cow-disease
هەروەها پیسایی، (بەكتریای سالمۆنێلا) و (ئیكۆلا) و بەكتریا مه‌ترسیداره‌كانی تر و نەخۆشی دروستكەرەكانی تێدایە، كە بە خواردنی یان پیس بوونی خواردنەكەی بە پیسایی ئاژەڵەكە تووش دەبێت و، ئەو كەسەش كە گۆشتی ئەو ئاژەڵە دەخوات، توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت.

https://www.huffingtonpost.com/kathy-freston/e-coli-salmonella-and-oth_b_415240.html

بۆیە دەبێت ئەو ئاژەڵە چەند ڕۆژێك بهێنرێتە شوێنێكی پاك و خواردنی پاكی بدرێتێ، پاشان سەرببڕێت ئەوسا خواردنی حەڵاڵ دەبێت.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top