You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هەناسەدان و پرژەی دەم

هەناسەدان و پرژەی دەم

ن: د. عبدالجواد الصاوی و: حسن محمود

هەناسەدان و پرژەی دەم لە شێوەی فوكردن لە هەر شتێك بێت یان لە كاتی پژمیندا، هەڵمژینی ئەو پرژانە دەبێتە هۆی گواستنەوەی زۆرێك لە نەخۆشیە درمەكانی وەك هەڵامەت و شەلەلی منداڵان و ملەخڕێ (نیكاف) و، سورێژەی ئەڵمانی و هەوكردنی گەروو و سورێژە و سیل و نەخۆشی پێست و، چەندین نەخۆشی تریش بە تایبەتی ڤایرۆسیەكان. هەر بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) شوێنكەوتوانی ئاڕاستە كردووه‌ هەناسە و فوو نەكەنە ناو ئەو دەفر و قاپانەی كە خواردنەوەیان تێدا دەخۆنەوە، یاخود خواردنیان تێدا دەخۆن، هه‌روه‌ها لە كاتی پژمین و باوێشكدان دا دەم و چاویان داپۆشن بۆئەوەی ئەو هەوا ڤایرۆساویەی لەگەڵ پژمینەكەدا دێتە دەرەوە بڵاو نەبێتەوە و، نەبێتە هۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی و ناڕەحەت كردنی موسڵمانان، هەم خۆشت لە كاتی باوێشكدا شتێكی زیانبەخش وەرنەگری لە ڕێگەی هەناسەوە.
لە (عبدالله ی كوڕی عباس)ەوە (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت) فەرموویەتی:

(نهی رسول الله (ﷺ) أن يتنفس في الإناء أو ينفخ فيه)(صححه الالبانی).
واته:(پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگری كردوە لەوەی كە لەناو دەفری خواردن و خواردنەوەدا هەناسە بدەینەوە و، هەناسەكەمان بچێتە ناو ئەو خواردن و خواردنەوەیەی ناو دەفرەكەوە، یاخود فووی لێ بكرێت). هەروەها لە فەرموودەیەكی سەحیحی تر دا هاتووە:

(إن النبی (ﷺ) نهى عن النفخ في الشراب، فقال رجل: القذاة أراها في الإناء؟ قال: اهرقها، قال: فإني لا أروى من نفس واحد ؟ قال: فأبن القدح عن فيك).
واته: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگری كردووە لەوەی كە فوو لە خواردن و خواردنەوە بكرێت، پیاوێكیش وتی: ئەی ئەگەر من پیسی لە ناو قاپەكە دا دەبینم؟ فەرموی:(بیڕێژە)، وتی: ئەگەر من بەیەك قوم ئاو تاكو هەناسە خواردنەوە تێر ئاو نەبووم؟ فەرمووی:(دەكەواتە دەفرەكە لە دەمت دوور بخەوە) ئینجا هەناسەبدە و، پاشان قومێكی تر بخۆرەوە. هەروەها لە ئەبو هوڕەیڕەوە(ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبێت): (أن رسول (ﷺ) كان إذا عطس غطى وجهه بيديه أو بثوبه وغض بها صوته) الترمذي: 2745.
واته: كە پێغەمبەری خوا (ﷺ) (ئەگەر بپژمیبایە دەم وچاوی خۆی دادەپۆشی بەدەستی یا بە پۆشاك و جلو بەرگەكانی، دەنگەكەشی بەهۆیەوە نزم دەكردەوە). هەروەها: (قال رسول الله (ﷺ) إذا تثاءب أحدكم فليضع يده على فيه) صحیح الجامع: 426. واته: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمویەتی: (ئەگەر هەر یەكێكتان پژمی با دەستی بخاتە سەر دەمی).

سه‌رچاوه‌:
ماڵپه‌ڕی الهیئة العالمیة للأعجاز العلمي في القرآن و السنة www.eajaz.org

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top