You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پێکهاتەی لەشی مێروولە

پێکهاتەی لەشی مێروولە

پێکهاتەی لەشی مێروولە

خودای گەورە دەفەرموێت:

حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ﴿١٨ النمل.
واتە: هەتا کاتێ گەيشتنە سەر شیوی مێروولە، مێروولەیەكی مێینە وتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان، با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان شکێنن لە کاتێکدا ئەوان هەست ناکەن.
بۆچی خوای گەورە باسی شكانی مێروولە دەكات؟ ئایا لەشی مێروولە پێكهاتەی شووشەی تێدایە!؟
زۆرینەی پێکهاتەی شووشە بریتیە: لە دوانە ئۆکسیدی سلیکۆن Silicon dioxide کە دەکاتە ڕێژەی 75% و، ئەم توخمە کیمیاویەش لە لەشی مێروودا نیيە، بۆيه قورئانی پیرۆز باسی شووشەی نەکردووە، بەڵکو تەنها باسی شکانی کردووە.. با بزانین چی لە پێکهاتەی لەشی مێروودا هەیە؟
بە پێی ئەم لینکەی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی
http://harvardforest.fas.harvard.edu/ants/body-structure
لەم لینکەدا هەر لە پەڕەگرافی یەکەم نوسراوە:
Ants have a hard, waterproof exoskeleton, which is made of a material called chitin.
واته‌: مێروولەکان پەیکەری دەرەکی (ئیکسۆسکیلیتۆن)ی توند و دژە ئاویان هەیە، کە لە مادەیەک درووستکراوە پێی دەڵێن (کیتین).
کە ئێکسۆسکیلیتۆن پێکهاتەیەکی دەرەکی و پارێزەری ڕەق یان توێکڵدارە، لە زۆربەی زیندەوەرە سمدارەکان و شاخدارەکاندا هەیە،
ئەمەش پێناسەی (کیتین) بە پێی فەرهەنگی WordWeb ئەو ماددەیەی کە ئێکسۆسکیلیتۆنی لێ پێکهاتووە:
|Noun: chitin |kI-tin
A tough semitransparent horny substance; the principal component of the exoskeletons of arthropods
واتە: پێکهاتەیەکی ڕەقەنی نیمچە ڕوونی توندە، پێکهاتەی سەرەکی ئێکسۆسکیلیتۆنە لە زیندەوەرە جومگەدارەکان
وەک دەبینین ئەم پێکهاتەیە سیفەتێکی هەیە ئەگەر پێی پێدا بنێی crush دەبێت واتە ورد و خاش دەبێت و دەنگێکی لێوەدێت وەک شکانی شووشە وایە.

سه‌رچاوه:‌

http://harvardforest.fas.harvard.edu/ants/body-structure

 

 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top