You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خۆڕاگری و بەرخوودان – یەکەم

خۆڕاگری و بەرخوودان – یەکەم

خۆڕاگری و بەرخوودان

ئەم خێزانە لە كۆمەڵێك ئەندامی تا ڕادەیەكی زۆر تەواوكەر لە نێوان خۆیاندا پێكهاتووە. كە ئەویش پڵنگی دایك و بێچووەكانییەتی. دایكەكە زۆربەی كاتەكان بە برسێتی دەمێنێتەوە لە پێناو ئەوەی كە بێچووەكانی تێربن. بە جۆرێك كە نزیكەی نیوەی كێشی لە دەست دەدات! زیاد لەوەش بەڵكو هەندێ‌ جار ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە و قوربانی دەدات لە پێناو بێچووەكانیدا.
بە نموونە شێر بە یەكێك لە مەترسییە گەورەكان دادەنرێت لە بەرامبەر بێچووەكانیدا… پڵنگە دایكانەكە خۆی دەخاتە بەردەم شێرەكە بەبێ‌ هیچ دوودڵیەك. سەرنجی شێرەكە بۆ خۆی ڕادەكێشێ‌ ئەویش بەوەی خۆی دەخاتە بەردەم شێرەكە، بەم جۆرە كاتێكی زیاتر بە دەست دەهێنێت بۆ بێچووەكانی تاكو بتوانن هەڵبێن.
گەر بوونی ئەم گیاندارە لە ژیاندا بۆ ململانێ‌ بێت لە پێناو مانەوەدا وەك هەندێك لە هاوبۆچوونانی بیردۆزی پەرەسەندن پێیان وایە كە گیانداران هەمیشە لە ململانێی بەردەوام دان لەپێناو مانەوە لە ژیاندا، دەبوایە ئەم دایكە ئەوەی لێ‌ چاوەڕێ‌ بكرێت كە هەڵ بێت و بێچووەكانی بەجێ‌ بهێڵێت تاكو لە مەترسی تیا چوون ڕزگاری بێت.
بەڵام پڵنگەكە وا ناكات، بەڵكو زیاد لەوە خۆی دەخاتە بەردەم شێرە هێرش بەرەكە ئەگەر كار گەیشتە مەترسی لەسەر بێچووەكانی.
بێگومان ئەوەی كە ئەم میهرەبانی و گیان فیداكارییەی فێری ئەم پڵنگە كردووە خوای پەروەردگارە.

سەرچاوە: لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا وەرگیراوە

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top