سووده‌كانی سیواك و به‌راوردكردنی به‌ كرێمی ددان شوشتن

178 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

سووده‌كانی سیواك و به‌راوردكردنی به‌ كرێمی ددان شوشتن

ئا: ستافی پەیجی  humanity

  1. له‌ ساڵی 2014 توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر به‌راوردكاری له‌ نێوان سیواك و هه‌ویری ددان لە سەر چەند منداڵێك.

Evaluation the effects of using Miswak tooth stick and dental tooth past on teeth of Handicaps children

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا باشترین جۆری سیواك به‌كارهێنراو منداڵه‌كان فێركران كه‌ چۆن به‌كاریبێنن.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 32 منداڵی كه‌م ئه‌ندام ئه‌نجامدرا بۆ ماوه‌ی 16 مانگ توێژینه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، كه‌ هه‌موو مانگێ ئه‌و گۆڕانكاريیانه‌ی به‌سه‌ر ده‌م و ددان و پووكی منداڵه‌كان ده‌هات تۆمار ده‌كرا.

ئه‌و منداڵانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان پێكرا كران به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان بۆ شتنی ده‌م و ددانیان ته‌نها هه‌ویری ددانیان به‌كارده‌هێنا. كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریش ته‌نها سیواكیان به‌كارده‌هێنا.

 له‌ ئه‌نجامدا توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ سیواك باشترین پاككه‌ره‌وه‌ و باشترین رێگریكه‌ره‌ له‌ خراپبوونی ده‌م و ددان، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌‌ی سیواكیان به‌كارهێنا oral hygiene ده‌م و ددانیان پاكوخاوێنتربوو له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ هه‌ویری ددانیان به‌كارده‌هێنا .

http://www.medicaljb.com/article.aspx?jrid=784

۲. سێ توێژه‌ر لە كوردستان هه‌ستان به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی سیواك و هه‌ویری ددان له‌سه‌ر ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی كلۆری ددان

Efficacy of Miswak toothpaste and mouthwash on cariogenic bacteria

 توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 40 قوتابی ئاماده‌یی ئه‌نجامدرا كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگی خایاند، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌سه‌كان كران به‌ چوار كۆمه‌ڵه‌وه‌ ، كه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان هه‌ویری سیواك ، غه‌رغه‌ره‌ی سیواك ، هه‌ویری ددانی ئاسایی و نۆرماڵ سه‌لاین (ئاو)ی به‌كارهێنا، كه‌ تێیدا نموونه‌ له‌ لیكی كه‌سه‌كان وه‌رگیرا پێش به‌كارهێنان و راسته‌وخۆ دوای به‌كارهێنان و دوای دوو هه‌فته‌ له‌ به‌كارهێنان ، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی سیواك كاریگه‌ر‌ی زیاتره‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كلۆری ددان به بە‌راورد به‌ هه‌ویری ددانی ئاسایی .

لینكی توێژینه‌وه‌کە:

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5039599/

۳. چه‌ند پزیشكێ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر درووستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌ڕووی ده‌م له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ چاندنی گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ بارێكی جێگیردان وه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی سیواكدا.

Oral fungal colonization and oral candidiasis in renal transplant

patients: The relationship to Miswak use

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 58 نه‌خۆش ئه‌نجامدرا كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست ئه‌و كه‌سانه‌ی چاندنی گورچیله‌یان بۆ كراوه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ كه‌ڕووی candidiasis زیاتر ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سیواكیان به‌كارهێنابوو ئه‌گه‌رى گه‌شه‌ی ئه‌و كه‌ڕووه‌ كه‌متربوو به‌راورد به‌وانه‌ی به‌كاریان نه‌هێنابوو

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/m/pubmed/12029285/

٤. له‌ وڵاتی سعودیه‌ چه‌ند پزیشكێ هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌راوردكاری نێوان سیواك و فڵچه‌ی ددان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پاك وخاوێنی ده‌م و ددان و باری تیشوه‌كانی ده‌وروبه‌ری ددان.

Oral hygiene and periodontal status associated with the use of Miswak or toothbrush among Saudi adult, population

له‌ توێژنه‌وه‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك وه‌رگیران كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 40 ساڵ ده‌بوو، كه‌ هه‌موویان كران به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌نها سیواكیان به‌كارده‌هێنا، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ته‌نها فڵچه‌ی ددانیان به‌كارده‌هێنا ، كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م فڵچه‌ی ددان و سیواكیان به‌كارده‌هێنا له‌ پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانیان، كه‌ پاك و خاوینی ده‌م، پووك، قوڵی  پووك و ده‌خورانی پووك هه‌ڵسه‌نگێندران .

له‌ باری پاك و خاوێنیدا هیچ جیاوازیه‌ك به‌دی نه‌كرا له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌كاندا (چونكه‌ فڵچه‌ی ددان و سیواك له‌ رووی ته‌كنیكه‌وه‌ هه‌مان میكانیزمی ئیشكردنیان هه‌یه‌)

به‌ڵام له‌ رووی ته‌ندرووستی پووك و قوڵی پووكه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌ندرووستی پوكیان باشتربوو  به‌ به‌راورد له‌ گرووپی دووه‌م ، وه‌ له‌ رووی داخورانی پووكیشه‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه‌ فڵچه‌ی ددانیان به‌كاردهێنا داخورانی پوكیان زیاتربوو به‌ به‌راورد به‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌م .

https://www.kau.edu.sa/Show_Res.aspx?Site_ID=165&LNG=EN&RN=19316

۵. دوو پزیشكی ددان هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ سیواك به‌كارده‌هێنن له‌ كامیرۆن.

Assessment of chewing stick (miswak) use in a Muslim community in Cameroon

 220 كه‌س به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌ی پێكرا كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیواكیان به‌كارده‌هێنا 187 (%85) كه‌س بوون ، له‌ ئه‌نجامدا توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سیواكیان به‌كارهێناوه‌ كه‌متر سه‌ردانی پزیشكی ددانیان كردووه‌ و هه‌روه‌ها كێشه‌ی بۆنی ده‌میان كه‌متربووه‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی سیواكیان به‌كارنه‌هێناوه‌ .

http://www.ejgd.org/article.asp?issn=2278-9626;year=2013;volume=2;issue=1;spage=50;epage=53;aulast=Agbo

٦. (بۆ پزیشكانی ددان)

چه‌ند پزیشكێك هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری گیراوه‌ی سیواك له‌سه‌ر عاجی ددان (Dentin).

EFFECT OF MISWAK EXTRACT ON HEALTHY HUMAN DENTIN: AN IN VITRO STUDY

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا نۆرماڵ سه‌لاین(ئاو) و ئاوه‌گیراوه‌ی سیواك و كهولی وه‌رگیراو له‌ سیواكه‌وه‌ وه‌رگیرا كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ PH و خه‌ستی و ته‌كنیكی جیاوازه‌وه‌ تاقیكرانه‌وه‌ .

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ كهولی وه‌رگیراو له‌ سیواكه‌وه‌ باشترین كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر لابردنی smear layer و كرانه‌وه‌ی dentinal tubules  ، وه‌ ئاوه‌گیراوه‌ی سیواك و نۆرماڵ سه‌لاین كاریگه‌ری كه‌میان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لابردنی smear layer  و كرانه‌وه‌ی dentinal tubules

https://www.researchgate.net/publication/228492645_Effect_of_miswak_extract_on_healthy_human_dentin_an_in_vitro_study

۷. توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان 51 منداڵی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نیوان 11 بۆ 12 ساڵی ده‌بوو ، ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌ بۆ سێ شت بوو

یه‌كه‌م: بۆچی منداڵه‌كان به‌ ناڕێكی و ده‌م و ددانیان ده‌شۆن

دووه‌م: ئاستی تێگه‌شتن و په‌سه‌ندكردنی سیواك و فڵچه‌ی ددان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ منداڵه‌وه‌.

سێیه‌م: كاریگه‌ری رێك به‌كارهێنانی سیواك و فڵچه‌ی ددان له‌سه‌ر لابردنی پڵه‌گی ددان (پڵه‌گ هۆكاری كلۆری ددانه‌)

زۆری منداڵه‌كان له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی به‌ رێكو پێكی ده‌م وددانیان خاوێن ناكه‌نه‌وه‌ و 24ی منداله‌كان سیواكیان به‌كار ده‌هێنا چونكه‌ ئاسانه‌ بۆ به‌كارهێنان و 22یان فڵچه‌ی ددانیان به‌كارده‌هێنا چونكه‌ سیواك تام و بۆنی هه‌یه‌ ، وه‌ له‌لابردنی پڵه‌گیشدا هه‌مان كاریگه‌ریان هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆریك له‌ منداڵه‌كانی له‌ دوو هه‌فته‌ی كۆتای توێژینه‌وه‌كه‌ سیواكه‌كانیان گۆڕی به‌ فڵچه‌ی ددان

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لمان كه‌ سیواك باشترین جێگره‌وه‌ی فلچه‌ی ددانه‌.

https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/14635240.2003.10806216

۸. دوو پزیشكی ددان هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌راوردكاری دژه‌ به‌كتریا له‌ نیوان سیواك و شانه‌ی هه‌نگ و سۆدیۆم هایپۆ كلۆراید و نۆرماڵ سه‌لاین (ئاو) له‌

چاره‌سه‌ركردنی ره‌گی ددان بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌

Comparative evaluation of antimicrobial activity of miswak, propolis,

sodium hypochlorite and saline as root canal irrigants by microbial

culturing and quantification in chronically exposed primary teeth

 توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 40 ددانی شیری منداڵ ئه‌نجامدراو كران به‌ چوار كۆمه‌ڵه‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سۆدیۆم هایپۆكلۆرایدیان به‌كارهێنا و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كهولی ده‌رهێنراوی سیواك و كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م مادده‌ی شانه‌ی هه‌نگ و كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م ئاوی موغه‌زی، جیاوازیه‌كانی پێش و پاش پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌رهێنران كه‌ ئه‌وه‌ی زۆرترین جیاوازی هه‌بوو گروپی یه‌كه‌م بوو كه‌ سۆدیۆم هایپۆ كلۆراید به‌كارهات وه‌ دووه‌م كاریگه‌رترینیان گرووپی دووه‌م بوو كه‌ كهولی ده‌رهێنراوه‌ی سیواك بوو و مادده‌ی شانه‌ی هه‌نگ و ئاوی موغه‌زی به‌ دوایدا

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ سیواكیش ده‌توانرێ وه‌ك جێگره‌وه‌ی سۆدیۆم هایپۆ كلۆراید به‌كاربهێنرێ.

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3882825/

۹. توێژینه‌وه‌كی ریڤیو ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر سیواك و ده‌م  و ددان.

Miswak in oral cavity e An update

 توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات به‌كارهێنانی سیواك رێگری ده‌كات‌ له‌ تووش بوون به‌ كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی ده‌م وددان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیيه‌كانی ده‌م و ددان، هه‌روه‌ها ڕێگره‌ له‌ كلۆربوونی ددان و پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی باشی كه‌ناڵی ددانه‌ له‌كاتی چاره‌سه‌ری ده‌ماری ددان (ده‌مار بڕین) و لابردنی پڵه‌گی ددان، هه‌روه‌ها له‌ كاتی به‌كارهێنانی سیواك پێویستت به‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌ و مه‌عجوون نامێنێ و گرنگیه‌كه‌ی ئابووری هه‌یه‌ بۆ تاك.

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2212426812000516

Share Button

178 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top