You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گوڵی ڕەنگاڵەیی و موعجیزەیەكی تر

گوڵی ڕەنگاڵەیی و موعجیزەیەكی تر

گوڵی ڕەنگاڵەیی و موعجیزەیەكی تر

مامۆستا صديق عبدالعزيز

خوای گەورە لە باسی دیمەنێكی ڕۆژی دواییدا دەفەرمووێت:

فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ ﴿٣٧الرحمن.

واتە: (سا هەر كاتێ‌ ئاسمان قڵیشی برد بە ڕەنگی گوڵ و كەوڵی سوور یان گوڵی سوور، یان گوڵی لە ڕۆن هەڵكێشراو، (یان گوڵێك لە ڕۆندا سوور بووبێتەوە) هاتە بەر چاو، دەسا ئێوە بە كام لە نیشانەكان حاشا دەكەن، ئەو ڕۆژە هیچ كەسێ‌ لە مرۆڤ و جنۆكە پرسیاریان لێ ناكرێ‌ دەربارەی تاوانیان.)
مامۆستا (محمد راتب نابلسی) دەڵێت: «لە بەرواری (31ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1995) بەهێزترین وەكالەی ئاسمانیی لە جیهاندا دیمەنێكی لە ئاسمانەوە گواستەوە ئەوەی دەیبنی وای دەزانی وێنەی گوڵە باخە، چونكە بە هەموو شێوەیەك لە گوڵە باخ دەچوو، پەڕەكانی سوری تۆخ گەڵای سەوز و لە ناوەڕاستیدا كاسەیەكی شین هەبوو، بەڵام لە حەقیقەتدا گوڵ نەبوو بەڵكو دیمەنی تەقینەوەی ئەستێرەیەك بوو لە دووری سێ‌ هەزار ساڵی تیشكی لە زەوییەوە، بە ناوی چاوە پشیلە.»

ئەمە وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەیەكە، كە لە شێوەی گوڵی سووردایە و، لەلایەن (ناسا)ە وە گیراو. ئەگەر بەراووردی بكەین بە وێنەی گوڵی سوور، دەبینین زۆر لە یەك دەچن. شایانی باسە زانایانی گەردوون بەم ئەستێرەیە دەڵێن : «گوڵی سووری ئاگرین»، واتە بە هەمان وشەكانی قورئان گوزارشت لە ڕاستییەكانی گەردوون دەكەن.

https://apod.nasa.gov/apod/ap991031.html

ئەم دیمەنە تەفسیری هەمان ئایەتی سەرەوەیە و پاش دابەزینی ئەو ئایەتە بە هەزار و چوار سەد ساڵ زیاتر بە ڕوونی لە بوونەوەردا دەبینرێ،‌ ئایا تەنها شتێكی ئاوا بەس نییە بۆ متمانەكردن بەوەی لە قورئاندا هاتووە؟؟ خوا ئەوەشی ئاماژە پێداوە كە لەو ڕۆژانەدا هەر پرسیار ناكرێ‌ لە تاوانەكان!
كەواتە چەندەها دیمەنی لەو شێوە دەبینرێ‌ پێش هاتنی قیامەت، ئیتر ئایا ئەوەی لە ساڵی (1995)دا بینراوە نموونەیەكی بچووكە و كاتێك ئەستێرە نزیكەكانیش وەك ئەوانە دەتەقنەوە ئیتر ئاماژەكانی كۆتایی دونیا بە دیار دەكەون چونكە خوای گەورە لە سورەتی تردا ئەم ئاماژەیەی بە نیشانەی نزیكی كۆتایی ژیانی دونیا باس فەرمووە وەك دەفەرموێت:

إِذَا السَّمَاءُ انشَقَّتْ ﴿١ وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ ﴿٢ وَإِذَا الْأَرْضُ مُدَّتْ ﴿٣ وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ ﴿٤ وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ﴿٥ يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ ﴿٦الانشقاق.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top