You Are Here: Home » بابەتەكانمان » لێکەوتنی زەوی بە سیستەمە فیزیاییەکان

لێکەوتنی زەوی بە سیستەمە فیزیاییەکان

لە زانستی فیزیادا شتێك هەیە پێـی دەوترێت (سیسته‌می فیزیایی داخراو) کە شارەزایانی فیزیا دەزانن ئەم سیستەمە چییە و، لەناو ئەم سیستمە (كۆی هێز = سفر)، با نموونەیەك بێنمەوە بۆ ئەوانەی شارەزا نیــن لە فیزیا:
کاتێك فڕۆکەیەك دەبینیت لە کەشی ئاسماندا = (سیسته‌می فیزیایی داخراو) بۆیە هێزی هەموو سەرنشیـنەکانی ناو فڕۆکەکە = (سفر). واتە ئەگەر هەموو سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە هەوڵیاندا ئاڕاستە و ڕەوگەی فڕۆکەکە بگۆڕن ئەوا ناتوانن چونکە ئەوان (لەناو) فڕۆکەکەن واتە لەناو سیستمەکەن. بەڵام ئۆتۆمبێلی پاڵنەری فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانە دەتوانێت کار لە ڕەوگەی فڕۆکەکە بکات چونکە ئۆتۆمبێلکە دەکەوێتە دەرەوەی سیستمەکە و لەگەڵ سیسته‌مێکی دەرەکی کۆنتاکتی کردووە کە زەوییە.
ئێمە (لەناو) زەوین نـەوەك (لەسەر) زەوی:
بەرگەهەوای زەوی بەشێکە لە پێکهاتەی زەوی و هەرگیز لێــی جیانابێتەوە و دەجوڵێت و دەخولێتەوە لەگەڵ زەوی، بۆیە ئێمە (لەناو) زەوین، واتە: ئێمە (لەناو سیستمی فیزیایی پچڕاوین = زەوی) بۆیە هەموو ئەو هێزەی هەمانە هیچ ئیندەکشن و کاریگەرییەکی نیە لەسەر (جوڵەی زەوی).
نموونە: ئەگەر هەموو موشەکەکانی جیهان بهێنرێت و لە لایەکی زەوی دابنرێت و، هەموویان بەیەکەوە بتەقێنرێت و بۆ ئاسمان بڕوات، ئەوا هیچ کاریگەرییەکیان نــابێ لەسەر جوڵەی زەوی، چونکە موشەکەکان (لەناو) زەوین و، سەمەیشنی هێزەکەی ده‌كاته‌ (سفر) بە گوێرەی زەوی، لەگەڵ ئەوەی بەرگەهەوای زەوی تا ئاستی نزیکەی 400 كم بەرزە.
لە قورئانی پیرۆزيشدا ڕاستیيەکی فیزیایی هەیە:
لە ڕاستیدا ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بەشێوەیەکی زۆر زانستی داڕێژراون کە بەڕادەیەك هیچ کەسێك ناتوانێ بڵێت من لە هەموو قورئان تێدەگەم، چونکە ئەو کەسە دەبێ لە (فیزیا و بایۆلۆجی و ئیمبرۆلۆجی و جیۆلۆجی و کیمستری و کۆزمۆلۆجی و سایکۆلۆجی و ئەنۆتۆمی و هیسترۆگرافی و فیقهی و زمانەوای و نحو و صرف و ….هتد). لەمانە هەموویان شارەزاییەکی تەواوی هەبێ و بە قووڵی چوبێتە ناو ئەم زانستانە کە بێ گومان ئەمەش ئەستەمە لە یەك تاکە کەسدا بوونی هەبێ، با بێمەوە سەر بنەڕەتی بابەتەکەم و بزانین ئایا قورئان باسی ئەم سەمەیشنەی کردووە لە سیستمی هێزدا:
قورئانی پیرۆز پێمان دەفه‌رموێت ئێمە (لەناو) زەوین نەوەك (لەسەر)زەوی، پەروەردگار دەفەرموێت: (قل سيروا في الأرض) سوره‌تی الأنعام ئایه‌تی 11، سوره‌تی الروم ئایه‌تی 42، سوره‌تی النمل ئایه‌تی 69.
واتە: (پێـیان بڵێ بەناو زەویدا بڕۆن)
بۆیە هێزی ئێمە ده‌كاته(سفر)، هەر ئەمەشە ئەم ئایەتە پیرۆزە بۆمان ڕووندەکاتەوە: (وما أنتم بمعجزين قي الأرض )الشورى(31) .
واتە ئێوە ناتوانن لە زەویدا ڕزگار ببن یان کار لە زەوی بکەن، واتە دەستە وەستانن لە ئاستی زەویدا بۆ ئەوەی کار لە جوڵەی زەوی بکەن.
سوڕانەوەی فیزیایی:
دەتوانین پێناسەی سوڕانەوەی فیزیایی بکەین بە یەکێك لەم دوو بارە:
١- ئەو شتەی کە لە دەوری دەسوڕێــینەوە لە هەر چوار لایەوە، ئەمەش وەکو سوڕانەوەی حاجیان لە دەوری کەعبەی پیرۆز.
٢- بازنەیەك بکێشین لە دەوری ئەو تەنەی کە لە دەوری دەسوڕێـینەوە و، مەرج نيیە لە هەر چوار لاوە بیــبینـین.
بۆ نموونە:
ئەگەر (نەسرین) بە دەوری (شلێر) سوڕایەوە، بەڵام شلێر لەگەڵ نەسرین لە شوێنی خۆی سوڕایەوە بەو مەرجەی تەماشای نەسرین بکات، ئەو کات نەسرین لە دەوری شلێر سوڕاوەتەوە بە پێـی پێناسی دووەم بۆ سوڕانەوە، بەڵام مەرجی یان پێناسی یەکەمی بەجێ نـەهێنا لە سوڕانەوە. ئەمەش: سوڕانەوەی مانگە لە دەوری زەویدا، بۆیە ئێـمە تەنها یەك ڕووی مانگ دەبینــین و ڕووەکەی تری نابینین لەسەر زەوی، هەر بۆیە خودای گەورە فەرموویەتی:  (والقمر قدرناه منازل) يس 39. واتە: بۆ مانگیش چەند قۆناغ و ستەیجێکمان داناوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم: پێویستە بە چاوێکی زانستیيانە قورئان بخوێنینەوە و هەوڵبدەین لە ژیانی خۆمان بەرجەستەی بکەین و، ئایەتە زانستیەکانیش بە گرنگ وەربگرین.

سەرچاوەکان:
http://en.wikipedia.org/wiki/Work_%28physics%29
http://en.wikipedia.org/wiki/Motion_%28physics%29

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top