ئیعجازی زانستی لە ئایەتی: (وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) – بەشی دووەم

79 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

له‌به‌شی یه‌كه‌مدا وتمان بە پێی زانستی فیزیا و میكانیك، سوڕانەوەی ڕوكەشی تەنێكی جوڵاو بە دەوری ناوەندێكی جوڵاودا ڕێڕەوی ئەو تەنە شەپۆلیی مەلەیی دەبێت بە دەوری ئەو ناوەندە جوڵاوەدا و، بازنەیی یان هێلكەیی نابێت، لەوەوە دەگەینە ئەوەی خولگەی مانگ بە دەوری زەوی شەپۆلیی مەلەیی دەبێت و خولگەی زەویش بە دەوری خۆر شەپۆلیی مەلەیی دەبێت، لە ئەنجامدا خولگەی مانگ بە لەرەلەری بەرز و درێژە شەپۆلی كورت دەچێتە سەر خولگەی زەوی بە لەرەلەری كەم و درێژی شەپۆلی زۆر و دەبنە یەك خولگە، ئیتر هەروا ئەو جوڵە شەپۆلیە مەلەییە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئایا خۆر مەلە دەكات بە گوێرەی مەجەڕەكەمان، یان بە دەوری ناوەندی مەجەڕەكە دەسوڕێتەوە؟
بێگومان بەو پێیە بێت خۆر مەلە دەكات بە گوێرەی مەجەڕەكەی، مەجەڕەكەشمان لە جوڵەیەكی شەپۆلیی مەلەییدا دەبێت و، مەجەڕەكەمان لەگەڵ كۆمەڵێك لە مەجەڕەی لۆكاڵی گەورە بە ئاڕاستەی شوێنی گەلە ئەستێرەی (سنتۆرۆس) و بە خێرایی 555 كم/چ دەڕۆن، ئینجا لەبەرئەوەی خۆر لە مەلەدایە بە تێكڕای خێرایی 220 كم/چ بە گوێرەی ناوەندی مەجەڕە جوڵاوەكەمان و، لەبەرئەوەی دووری خۆر لە ناوەندی مەجەڕەكەوە 33000 ساڵی ڕووناكیە، بۆیە خۆر پێویستی بە 250 ملیۆن ساڵ دەبێت تا یەك مەلەی شەپۆلی بكات بە دەوری ناوەندی مەجەڕەكە و، ئەم وێنەی خوارەوە ئەو بیرۆكەیە ڕووندەكاتەوە.


واتە لێرەوە دەگەینە ئەوەی جوڵەیەكی شەپۆلی مەلەیی ئاڵۆز دروستدەبێت لە جوڵەی مانگ بە دەوری زەوی و جوڵەی مانگ و زەوی بە دەوری خۆر و جوڵەی شەپۆلیی مەلەیی هەموویان بەدەوری ناوەندی مەجەڕەكەماندا كە مەجەڕەی ڕێگای شیرییە یان ڕێگای كاكێشان و، ئەم دوو وێنەیەی خوارەوەش هێڵكارییەكە بۆ ڕوونكردنەوەی هەموو ئەو جۆرە جوڵە شەپۆلییە مەلەییەی مانگ و زەوی و خۆر بە دەوری ناوەندی مەجەڕەكەماندا.


وە یان با سەیرێكی ئەم وێنەی دیكەش بكەین .

ئەم بەشە لە كتێبی نوسەرەوە بە ناوی (الله فاتق الرتق وطاوي السماء كطي السجل للكتب) وەرگیراوە.
كاتێك دێینە سەر ئایەتی:

 وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ﴿٤٠یس،

لەوە تێدەگەین كە هەموو تەنێكی ئاسمانی بە دەوری خولگەی خۆیدا دەخولێتەوە واتە مەلە دەكات و، لەهەمان كاتدا بە دەوری تەنێكی ئاسمانی گەورەتر و لە سەر خولگەیەكی تر دەسوڕێتەوە و مەلە دەكات، بەوە بوونە دوان و ئینجا ئەو دوانەش بە دەوری تەنێكی ئاسمانی گەورەتردا دەسوڕێنەوە و بەوە بوونە سیان و ئیتر هەروەها دەبنە چوار و زیاتریش، بۆ نمونە مانگ بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە لەسەر خولگەی خۆی، ئینجا زەوی و هەموو هەسارەكانی تری كۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەخولێنەوە لەسەر خولگەیەكی تایبەت بە خۆیان و بە خولگەی خۆر دەناسرێت، ئینجا خۆر و هەسارەكانی و پاشكۆكانیان و كۆمەڵێك تەنی ئاسمانی تر بە دەوری ناوەندی مەجەڕەكەماندا دەسوڕێنەوە لە سەر خولگەیەكی تر كە خولگەی مەجەڕەكەیە، ئینجا مەجەڕەكەمان و كۆمەڵێك مەجەڕەی تر كە بە (مەجەڕە لۆكاڵیەكان) دەناسرێن و ژمارەیان 30 مەجەڕەیە بە دەوری ناوەندی ئەو كۆمەڵەدا دەسوڕێنەوە كە دەكەوێتە نێوان مەجەڕەی خۆمان و مەجەڕەی (ئەندرۆمیدا)، ئینجا كۆمەڵەی مەجەڕە لۆكاڵیەكان لەگەڵ كۆمەڵەی مەجەڕە لۆكاڵیەكانی تر بە دەوری ناوەندی هێشوی لۆكاڵی و یان كۆمەڵەی مەجەڕە لۆكاڵیەكاندا (Vigro Super cluster) دەسوڕێنەوە و هەروەها… ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە دابەشكردنێك هەیە بۆ گەردوون، لە تاكەوە كە مەلەكردنە لەسەر یەك خولگە و بە دەوری تەنێكی ئاسمانی گەورەتردا، ئینجا كۆمەڵێك تەنی ئاسمانی لەسەر خولگەیەكی گەورەتر و بە دەوری تەنێك یان كۆمەڵەیەك تەنی ئاسمانی گەورەتردا، ئینجا ئەو كۆمەڵە و لە خولگەیەكی گەورەتردا و بە دەوری كۆمەڵێكی گەورەتردا لە مەلەكردندا دەبن و ئیتر هەروەها تا هەموویان دەگەنە یەك خولگە و هەموویان لە سەر ئەو خولگەیە مەلە دەكەن، بە جۆرێك ئەو خولگەیە و هەموو ئەوانەی لەسەرین دەڕۆن و وەستاو نابن و بە ئاڕاستەی فراوانبوونی گەردوون لە جوڵەدا دەبن كە لەوێوە دەست بە ڕوونكردنەوەكە دەكەین: لە خولگەی زەویەوە دەستپێدەكەین، ئینجا خولگەی خۆر، خولگەی مەجەڕەی ڕێگای كاكێشان یان ڕێگای شیری، خولگەی كۆمەڵەی مەجەڕە لۆكاڵیەكان بۆ هێشوە مەجەڕە لۆكاڵیەكان، ئینجا خولگەی كۆمەڵەی مەجەڕە گەورەكان، تا دەگاتە دیواری مەزن، لەوانە هەموویانەوە ئەو وێنەیە دروستدەبێت بە كورتی مەلەكردنی ئەوانە هەموویان لە یەك خولگەدا كۆدەبنەوە كە خولگەی دیوارە مەزنەكەیە كە لەوانەیە یەكێك بێت لە مەبەستەكانی ئەو ئایەتە پیرۆزە: وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ﴿٤٠یس.


هەر جوڵەیەك لە ئاسۆكاندا ئیتر هەرچۆنێك بێت بە گوێرەی جوڵەیەكی تر، ئەوە مەلەكردنە بۆ نمونە ئەو ڕێڕەوەی كە جوڵەی مانگ دەیگرێت بە گوێرەی ئەو بازنە ڕووكەشەی جوڵەی خۆر لە ئاسۆوە دەردەكەوێت، ڕێڕەوێكی شەپۆلی دەبێت هەروەك مەلەكردنی مەلەوانێك.

هەروەها ئەو سێبەرەی كە مانگ لە سەر زەوی بەجێی دێڵێت لە كاتی خۆرگیراندا هەر بە شێوەی شەپۆلی دەبێت.
نووسەری ئەم بابەتە (وصفی أمین الشدیفات) دەڵێت :( كاتێك من بیرم لە چۆنیەتی و شێوازی مەلەكردنی تەنەئاسمانیەكان دەكردەوە، لەو كاتانەدا من لە میرنشینی عەرەبی یەكگرتوو بووم، ئەو میرنشینەی كە دەكەوێتە سەر كەنارەكانی كەنداوی عەرەبی و، بە درێژكراوە بیابانیەكەیەوە دیمەنێكی جوانیان دروستكردوە و، مەلەكردنی تەنە ئاسمانیەكانیش پرسیاری لا دروستكردبووم، ئەویش ئەوە بوو ئاخۆ ئەگەر هەموو تەنە ئاسمانیەكان لە ئاسۆدا بە ڕێگایەك مەلە بكەن كە مەلەكردن لە خولگە بچووكەكاندا و لە خولگە گەورەكاندا بێت و ئەوانیش لە گەورەتر و گەورەتردا بن تا بە جۆرێك دەگەنە گەورەترین خولگە، خولگە بچووكەكانی تر هەڵگرێت، بە مانایەكی تر ئەگەر شەپۆلێكی گەورە – شەپۆلی خولگە گەورەكە – شەپۆلی بچووكتر هەڵگرێت، ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە بە هەمان شێوە شەپۆلە دەریاییە گەورەكان شەپۆلە بچووكەكان هەڵگرێت و، شەپۆلە ئاویە بچووكەكان بچووكتر هەڵگرن و ئیتر هەروەها؟ ئایا ئەمە ئەوەش ناگەیەنێت كە شەپۆلە لمیە گەورەكانی بیابان شەپۆلیە لمیە بچووكەكان هەڵگرن و ئەوانیش بچووكتر و بچووكتر هەڵگرن و ئیتر بەو شێوەیە و هەروا؟ هەروەها بۆ شەپۆلە هەواییە گەورەكانیش كە شەپۆلە هەواییە بچووكەكان هەڵگرن و ئەوانیش بچووكەكان و بچووكترەكان هەڵگرن؟ بە مانایەكی تر واتە هەرچی لە ئاسماندا هەیە و جوڵەیەكی شەپۆلی مەلەیی هەیە وەك ئەو شێوانەی كێشاومن لە وێنەكانی تردا، ئایا ئەمە ئەوەش ناگەیەنێت كە هەرچی تەنێكی جوڵاو هەیە لە سەر زەوی كە جوڵەیەكی سروشتی هەیە، لە ئاو لە هەوا لە لم و خۆڵ، جوڵەی ئەوانەش هەموو شەپۆلی مەلەیی دەبێت وەك ئەوەی ئایەتەكە ئاماژەی پێدەدات و هەموویان دەچنە ناو بازنەی وشەی (وكل) بەوەش ڕاستاندنی ئایەتەكەیە بەوپەڕی تەواوی بەرجەستە دەبێت چونكە مانا قورئانیەكان ڕەهان و دەبێت ئەو وشەی (كل)ە لە ئایەتی: وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ﴿٤٠﴾ دا هەموو بگرێتەوە؟ ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاسان دەبێت بۆ كەسێكی وەك نووسەر كە خۆی لە ژینگەیەكدا بژی دەریا و لم و هەوای تێدابێت تا بە چاوی خۆی ببینێت چۆن شەپۆلە دەریاییە گەورەكان بچووكەكان هەڵدەگرن و ئیتر هەروەها بۆ بچووكتر و بچووكتر».

[بەپێی پرانسیپێكی فیزیاییش كە لە ساڵی 1924 لە لایەن زانای فەڕەنسی (لویس دیبرۆلیە)وە داڕێژراوە و بە شەپۆلە ماددیەكان یان شەپۆلەكانی دیبرۆلیە دەناسرێت: هەموو تەن و تەنۆلكەیەك لەم گەردوونەدا لەگەڵ جوڵەكەیدا بوارێكی شەپۆلی دەبێت كە بە شەپۆلە ماددیەكان دەناسرێن.] (وەرگێڕ)

سەرچاوە:
http://quran-m.com/quran/printarticles/2626
هەندێک لە سەرچاوەكانی نوسەر:

البَحث مَنقُول مِن كِتاب (الله فاتق الرتق وطاوي السماء كطي السجل للكتب) لِلكاتب. (1) المصدر: http://www.exploratorium.edu/eclipse/2006

(2) http://www.nasa.gov
(3) الأقراص المدمجة العربية:
(4) – القُرآن الكَريم: تشكيلة من أشهر تفاسير القُرآن الكَريم، شركة العريس للكمبيوتر، لبنان.
(5) – سلسلة حقيبة المسلم: (القرآن الكريم) 1-0، المصحف الرقمي، (تفسير الجلالين، التفسير الميسر)، الزلفي 1425.05.27 ھ.

Share Button

79 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top