با مرۆڤ ڕابمێنێ له‌ چی دروست كراوه‌

394 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

با مرۆڤ ڕابمێنێ له‌ چی دروست كراوه‌

و: خالد حسن على

Male sperm cell

 ئەی مرۆڤ ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە پێش لەدایك بوونت لە كوێ‌ بویت؟ ئایا پرسیارت لە خۆت كردووە چۆن دروست بویت و لەچی دروست بوویت؟!
بێگومان مرۆڤ چەندین ڕژێن دەڕژێت، لەوانە: ئارەق، فرمێسك، لیك، میز، شیر و، گیانداری مەنەوی، كە ئه‌مه‌ی دواییان دەردراوێكە وەك هیچ كام لە دەردراوەكانی دیكە نیە! چونكە لەمه‌ هه‌موو گەل و هۆز و نەوەكان گەشەدەكەن!!
بێگومان تۆ ئه‌ی مرۆڤ دوو كەرتی نیوەیی بوویت، نیوەیەكیان باوكت ڕژاندویەتی و، نیوەكەی دیكەشیان دایكت ڕژاندویەتی!
ئەم دوو نیوەیە چۆن بە یەك گەیشتن؟بیرتكردۆته‌وه‌ له‌ ئەندازەكردنی خوای باڵادەست و شكۆمەند و زۆر زانا؟
كێ‌ خۆشەویستی و سۆز و بەزەیی خستە نێوان هاوسەران؟ هەتا ببێتە هۆكاری هاوسەرگیری!
كێ‌ ئەو نیوەی لە باوكتەوە ئامادەكرد و بواری بۆ ڕەخساند و یارمەتیدا بە جوڵە و خۆراك؟
كێ‌ لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە خستیە ڕۆیشتن و، ڕێگای بە یەكگەیشتنی لەگەڵ نیوەكەی دیكەدا بۆ ئاسان كرد و ده‌رگاكانی لەبەردەمدا بۆ واڵاكرد؟
ئایا كێ‌ منداڵدانی دایكتی هێنایەوەیەك؟ هەتا یارمەتی ئەو نیوەیەی دیكەی باوكت بۆ جوڵانەوە و گوێزانەوە بۆ شوێنی بە یەكگەیشتنی ئەندازەكراو، بدات؟
ئایا كێ‌ ئەو نیوەیەی تۆی كە لە دایكتەوە گواستەوە و، خۆراك و شوێنی بۆ ئامادەكرد؟ كێ‌ هەردوو نیوەكەی كۆكردەوە لە كاتێكی دیاری كراو و، شوێنێكی دیاری كراو و، لە ژینگەیەكی دیاری كراو، لە ماوەیەكی دیاری كراوی تەمەنی دایكتدا، كە بتوانێت لەو ماوە و شوێنە دیاری كراوەدا كۆرپەلە هەڵبگرێت، هەتا بنیاتنانی دروستكراوێكی نوێ‌ ئاشكرا بكات؟
ئایا كێ‌ هەموو ئەو ئەندازەگیریانەی ئەندازەكرد بۆ بەدەستهێنانی بەدیهێنراوێكی بێ وێنە كە تۆیت؟
بەدیهێنراوێك كە كاروبارەكانی بە ڕێكوپێكی بۆ ڕێكخراوە و بۆی ئەندازەكراوە.
ئەندازەكردن لە كاتدا.
ئەندازەكردن لە شوێندا.
ئەندازەكردن لە شێوە و ڕوخسار و بوارەكاندا.
ئەندازەكردن لە ڕژێن و هۆڕمۆنەكاندا.
ئەندازەكردن لە تایبەتمەندی و سیفاتەكاندا.
ئەندازەكردن لە هەڵسوكەوت و تواناكاندا.
ئەندازەكردن لە منداڵ و نەوەكاندا.
ئەندازەكردن بۆ داهاتوو و دەرهێنانی غەیبیاتەكانی ڕابردوو بۆ كاتی ئێستا.
ئایا كێ‌ تایبەتمەندییەكانی باوانی گواستەوە بۆ نەوەكان؟
تۆ ئەی مرۆڤ، كاروپلە و پایەت هەرچی بێت، منداڵیت یان گەورە، بێ دەستەڵاتیت یان به‌ ده‌سه‌ڵات، پادشای یا سەرۆك، زانای یان نەزان،
تۆ ئاوێكی كەم نرخ بویت و، كاروبارەكانت بۆ ئەندازەكراو، بویتە مرۆڤێكی تەواو و بیسەرو بینا.
ئایا لە پشت ئەمانەوە ئەندازەگیری و ڕێكخستن بەدی ناكرێت؟!
ئایا ڕێكەوت پێكی هێنا؟
ئایا (نوتفه‌) بۆ خۆی پێكی هێنا؟
یان ڕژێن و هۆڕمۆنەكان بوون؟
ئایا كام لەمانە لە پشت ئەم هەموو ڕێكخستنە ورد و، ئەندازەكردنە دانایانەی شێوە و قەبارە و ئەرك و تایبەتمەندی و، كات و شوێنەكاندا بوو؟! كە هیچیان ڕێخستن و ئەندازەكاری و زانیاری بە سەرەتا و كۆتایی كارەكان نیە.
یان ئەمانە توانای خوای گەورە و بەدیهێنەر و دانا و زانامان نیشان نادەن؟ كە زانیاری تەواوی بە هەموو شتەكان هەیە!! بۆ هەموو ئەندامێك ئەرك و گرنگیەكی بۆ ڕەخساندووە و، گونجاندنی تەواوی لە نێوان ئەرك و گرنگیەكاندا فەراهەمهێناوە؟! خوای گەورە كەدەفەرموێت:

قتل الإنسان و ما أكفره من أي شيء خلقه من نطفة خلقه فقدره ثم السبيل يسره ثم أماته فأقبره ثم إذا شاء أنشره كلا لما يقض ما أمره (عبس 17 – 23) .
هەر ئەو سەرەتایەی كە بە (نوتفه‌) دەستی پێكرد و چەندین بۆماوە و كرۆمۆسۆمەكان و بۆیەكانی تێدابوو كە بەچاوی ئاسایی نابینرێن، بنیاتی مرۆڤایەتی بە مرۆڤێكی ڕێك و تەواو لێ دروستبوو، بە هەوڵ و تێكۆشانی زەوی پڕكرد لە شارستانیەت، كەواتە ئەو زاتەی كە یەكەمجار ئەندازەی لەسەر دروست كردن دانا، جارێكی دیكەش ئەندازە و قەدەری لەسەر دادەنێتەوە، خوای گەورەش لە وەسفی مرۆڤێكی بێباوەڕدا دەفەرموێت:

أو لم ير الإنسان أنّا خلقناه من نطفة فإذا هي خصيم مبين * و ضرب لنا مثلا ونسي خلقه قال من يحي العظام وهي رميم * قل يحيها الذي أنشأها أول مرة وهو بكل خلق عليم  (يس 77 – 79).
– ئایا ئەم بەرەنگاربونەوە ناژیری و گێلێتیەی كەسێك كە تنۆكێكی ڕژێنراو(نوتفه‌) بوو، بەرەو ڕووی پەروەردگاری زەوی و ئاسمان و بەدیهێنەری ژیان و زیندەوەران دەبێتەوە؟
بێگومان چەندین چاخ بەسەر زەویدا تێپەڕی ئەم مرۆڤە هەر ناو و بونیشی نەبوو، لە پاشان كرایە گەورەی سەر زەوی و نەوەكانی خۆی هێنایە سەر زەوی لە (نوتفه‌) یەكی تێكەڵاو، لە دوای ئەوەش بە هۆكارەكانی زانستی (بیستن و بینین و ……… هتد) ڕێزدارتر كرا هەتا ببێتە مرۆڤێكی ئامادە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هەڵگرتنی ئەمانەت:

[هل أتى على الإنسان حين من الدهر لم يكن شيئا مذكورا * إنا خلقنا الإنسان من نطفة أمشاج نبتليه فجعلناه سميعا بصيرا] ( الإنسان 1 – 2 )الإنسان.
بەوجۆرە تاقیكردنەوە تەواو دەبێـت و، ئەو كردەوانەی مرۆڤ ویستویەتی بیكات دەستی دەكەوێت و، هەرچی شتەكانە لە دونیادا لەناودەچن تەنیا خراپەكاری و چاكەكاری دەمێنێتەوە و پاداشتیش لەسەر ئەوانە دەبێت.

سه‌رچاوه‌:
كتێبى (علم الأجنة في ضوء القرأن و السنة)/ عبدالمجید الزنداني.

Share Button

394 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top