جەرەیانی خۆر

96 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

جەرەیانی خۆر

 و: ديدار ظاهر

 ئەمە وێنەیەكە زانایان كێشاویانە بۆ گەردون یان بۆ ڕێگای خۆر لەدەوری سەنتەری مەجەڕەكەمان كە بە نزیكی ٢٠٠ ملیار ئەستێرە دەگرێتەخۆ…

 ئایەتێكی ئیعجازی لە قورئاندا هەواڵمان پێ‌ دەدات كە خۆر جەرەیان دەكات.. سەیریش لەوەدایە كە زانایان لە كۆتایدا توانيیان وێنەی جوڵەی خۆر بە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر بگرن…

لە ڕاستیدا كتوپڕ بوو بۆ زانایان، كاتێك بینیان كە خۆر لە دەوری سەنتەری مەجەڕەكەمان به ڕێكی نا خولێتەوە، بەڵكو جەرەیان دەكات جەرەیانێكی ڕاستەقینە بەرز بوونەوە و دابەزین.. زانایان دەڵێن ئەگەر زەوی لە ساڵێكی تەواودا بە دەوری خۆردا بخولێتەوە، ئەوە لە ڕاستیدا خولێكی تەواوی خۆر بە دەوری سەنتەری مەجەڕەكەماندا ٢٢٥ ملیۆن ساڵ یان زیاتر دەخایەنێت..

پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە كە دەفەرموێت:

وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿٣٨ يس

واتە: خۆریش بەرەو بنەی خۆی لە جەرەیاندایە، كە لە خاوەن دەستەڵاتی زاناوەیە، ئەو فەرمانەی پێ‌ دراوە.

لەڕاستیدا بە دیاركەوت ئەو مەسارەی خۆر كە دەیكێشێت لەكاتی جوڵەی بەناو مەجەڕەكەماندا و بەناو ملیاران ئەستێرەدا لە شەپۆلی دەریا دەچێت، پەروەردگاریش دەفەرموێت: 

 وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾ يس

 سەرچاوە:

http://www.nbcnews.com/id/40787453/#.UqMxL_sWrHs

 

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-23-00-02/1552-2013-12-07-14-41-59

 

Share Button

96 جار ئه‌م بابه‌ته‌ خوێندراوه‌ته‌وه‌

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Scroll to top